شاندێكی زانكۆی ئەسینا سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكەن

رۆژی 27/ 11 /2022 وەفدێكی زانكۆی نیشتیمانی ئەسینا بەیاوەری كونسوڵی گشتی دكتۆر ستاڤرۆس كیریمس سەردانی زانكۆی سلێمانییان كردو لەلایەن پڕۆفیسۆر دكتۆر كاوە عەبدوڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و وەفدێكی یاوەری پێشوازییان لێكرا.
لەكۆبوونەوەیەكدا هەردولا باسییان لەبەستنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی كرد لەنێوان هەردوو زانكۆ بەتایبەت خوێندنی باڵای هاوبەش.

