سەرۆكی زانكۆ نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری سەربە كۆلێجی ڤێتێرنەری بەسەركردەوە


پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری سەربە كۆلێجی ڤێتێرنەری زانكۆی سلێمانی بەسەركردەوە.
بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كەموكوڕی و داواكارییەكانیان، پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بەیاوەری د. فتاح هەورامی لێپرسراوی سەنتەری هەماهەنگی زانكۆو كۆمەڵگا، سەردانی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری سەربە كۆلێجی ڤێتێرنەری زانكۆی سلێمانی كردو بەشە جیاوازەكانی نەخۆشخانەكەی بەسەركردەوە.
هەرلەو سەردانەیدا سەرۆكی زانكۆ بە وردی لە كەموكوڕییەكانی نەخۆشخانەكەی كۆڵییەوەو بەڵێنی پێدان لە نزیكترین كاتدا، سەرجەم كێشەكان چارەسەربكرێن، وەك سەرۆكایەتی زانكۆش هەوڵی تەواو دەدەن ئامێرو كەرەستەو پێداویستی تەواویان بۆ دابین بكەن.

