بەدروشمی جیهان پرتەقاڵی بكەن سەنتەری جێندەری زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەك ئەنجامدەدات



بەدروشمی جیهان پرتەقاڵی بكەن سەنتەری جێندەری زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەك ئەنجامدەدات

 kosar othman([email protected])

 لەژێر دروشمی (جیهان پرتەقاڵی بكەن) لە میانەی چالاكییەكانی 6 هەڵمەتی 16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ، بۆ ئەمساڵیش سەنتەری یەكسانی جێندەریی زانكۆی سلێمانی كۆمەڵێك كار و چالاكی ئەنجامدەدات.

یەكەم چالاكیش ، بریتی بوو لە ڕێكخستنی وۆرك شۆپێك لە ژێر ناونیشانی (پەرەپێدانی چەمك و ئایدۆلۆژیا و زاراوەی جێندەری)، كە ڕێكخراوی (DHRD) و (UNHR) بە هەماهەنگی سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆی سلێمانی لە هۆڵی كۆنفرانسی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوریی زانكۆی سلێمانی ، بۆ مامۆستایانی وانەی ژینگەی كاریی زانكۆیی هەرسێ زانكۆی سلێمانی و هەڵەبجە و چەرمووی رێكیخست بوو، كەبە شێوەیەكی زانستی مامۆستایانی ئەو وانەیە ڕادەهێنرێن لەسەر بابەتی جێندەر لەهەفتەی سیانزەیەمی خوێندندا.

هەرلە وۆرك شۆپەكەداپرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عالیە فەرەج زانیارییەكانی بە شێوەیەكی ئەكادیمی پێشكەش بە مامۆستایانی بەشداربوو كرد، كە ڕۆژی یەكەم لە 27-11-2022، (30) مامۆستای بەڕێزی هەرسێ زانكۆكە بەشداریان تێدا كرد.

لەكۆتایی وۆرك شۆپەكەشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ مامۆستایانی بەشداربوو كرایەوە، كە بیروڕای خۆیان لەسەر ئامانجی بابەتەكە خستەڕوو.

بە هەمان شێوە 29-11-2022، ۆورك شۆپی دووەم بۆ 30 مامۆستای تر لە هەرسێ زانكۆ لە هەمان شوێن ڕێكدەخرێت.

 

 





 2022-11-28
 500