بەیاننامەی مامۆستایانی زانکۆی سلیمانی


بەیاننامەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی
سڵاوی زانست و خەبات...
بەرێزان لای هەمووان ئاشکرایە وڵاتەکەمان بە دۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت، کۆمەڵێک قەیران رووی کردۆتە و هەموو سێکتەرەکانی ژیان و کۆمەڵگە.
بەم هۆیەشەوە بار و دۆخی هەموو چین و توێژەکان تەواو خراپ بووە و گوزەران لە وڵاتدا تێکچووە، مۆتەکەی گەندەڵی و کەمتەرخەمی بەرپرسان ئەوەندەی تر باری شانی هاوڵاتیانی قورستر کردووە.
ئێمە وەک مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی پشتگیری تەواوی مانگرتنی چین و توێژەکان دەکەین و خۆمان بە بەشێک لەوان دەزانین و داواکارین بە زوترین کات ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێبکرێن:
١. دابین کردنی سەرجەم موچەی نەدراوی هێزەکانی پێشمەرگە، کە ناتوانن بایکۆتی سەنگەرەکانی بەرگری بکەن و بەهۆی ئەوانەوە وڵات لە ئاسایشدایە، ئێمە وەک مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لەبری برا پێشمەرگەکانمان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی زانکۆ دەکەین تا سیستەمی موچەی ئەوان و سەرجەم چین و توێژەکان ڕێکدەبێتەوە و تێکڕا دابەش دەکرێت.
٢. بە زوترین کات حکومەت پرۆژەی چاکسازی ڕابگەیەنێت و بە ڕاستیی و کردەکی بۆ جێبەجێکردنی کار بکات و لەوە زیاتر کەمتەرخەم و بێ باک نەبێت بەرامبەر بە هاوڵاتیان.
٣. بە هیچ شێوەیەک موچەی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری نەبەسرێتەوە بە کێشە سیاسیەکانی هەرێم و گەندەڵی سیاسیەوە.
نوێنەرایەتی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی
سەرچاوە: د. ئاراس فەریق زەینەڵ

