خوێندکارێکی کۆلێجی ئەندازیاری پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا



خوێندکارێکی کۆلێجی ئەندازیاری پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا

 [email protected]

 ( ئەحمەد ئاریان )، خوێندکاری کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بەشی شارستانی، توانی پلەی دووەم لەڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی ڕوانگەدا بۆ بەشی دەستپێشخەری کار  لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت. 

خەڵاتەکانی ڕوانگە پڕۆژەیەکی ساڵانەیە کە دامەزراوەی ڕوانگە سەرپەرشتی ئەکات و تیایدا ئەو گەنجانە خەڵات ئەکرێن کە خاوەنی بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانەن  ، ئەمساڵیش لە ١٢ بواری جیاوازدا ٣٦ گەنج خەڵات کران و بوونە براوەی خەڵاتەکانی ڕوانگە .
لەو ڕێوڕەسمەدا ئەحمەد ئاریان بە پڕۆژەی ستەی هۆم تایبەت بە خوێندنی ئۆنڵاین ، توانی لەبەشی دەستپێشخەری کار ببێتە براوەی دووەم .




 2022-12-01
 1020