سەنتەری هەماهەنگی زانكۆو كۆمەڵگە نامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ دەزگای ژیان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئیمزاكرد

رۆژی 5-12 -2022 بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.عبدالفتاح حمە رحیم هەورامی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری هەماهەنگی زانكۆو كۆمەڵگەو بەڕێز دكتۆر سەڵاح ئەحمەد سەرۆكی دەزگای ژیان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆ و دەزگای ژیان کرا و جەختکرایەوە لەسەر کارکردنی پراکتیکی، هەروەها نامەی لێكتێگەیشتن ئیمزاكرا بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لەبواری توێژینەوەو ڕاهێنان و فێربوون.

