لە زانكۆی سلێمانی رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز رادەگیرێت


رۆژی شەممە 17-12-2022، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و چەندین مامۆستاو خوێندكار ، لە هەردوو كەمپی نوێ و كەمپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز راگیرا.
پەرلەمانی كوردستان 16ی دیسەمبەری بە رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكردوە، كە هەموو ساڵێك لەو رۆژەدا لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو یادە بەرز رادەگیرێت و بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و وتنەوەی مارشی ئەی رەقیب و بەڕێوەچوونی چەندین چالاكی ئەو یادە دەكرێتەوە.


.jpg)

