پێنج راگری نوێ‌ لە زانكۆی سلێمانی دەستبەكاربوون



پێنج راگری نوێ‌ لە زانكۆی سلێمانی دەستبەكاربوون

 kosar othman([email protected])

  ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی كانونی دووەمی 2023)، لە مەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د.كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆ، پێنج راگر لە پۆستەكانیان بەخشران و پێنج راگری نوێ‌ لەجێگەیان دەستبەكاربوون.

 لە سەرەتای مەراسیمەكەدا، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو پێنج راگرەی كرد كە لەماوەی كاركردنیان لە كۆلێژەكانیان خزمەتیان بە زانكۆ كردووە، هەروەها پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە راگرە نوێیەكان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

 لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە (پ.ی د.كارزان تۆفیق مەحمود، راگری كۆلێژی زانستە كشتوكاڵییەكان) و (پ. ی. د. سۆران محەمەد مەمەند، راگری كۆلێژی زانست) و (پ.ی. د. ژیان ساڵح رەمزی، راگری كۆلێژی پەرستاری) و (پ. ی. د.ئیبتیسام ئیسماعیل قادر، راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان) و (پ. د. فەرەیدون عەبدولستار، راگری كۆلێژی ڤێتێرنەری) دەستیان لە پۆستەكانیان ترازاند.

 پاشان هەریەك لە (پ. د. نەورۆز عەبدولڕەزاق تاهیر، راگری نوێی كۆلێژی زانستە كشتوكاڵییەكان) و (پ. ی. د. سیروان محسین محەمەد ئەمین، راگری نوێی كۆلێژی زانست) و (پ. ی. د. محەمەد رەشید ئەمین، راگری نوێی كۆلێژی پەرستاری) و (پ. ی. د. پاڤێ‌ جەمیل ئەحمەد، راگری نوێی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان) و (پ. ی. د. نادیە عەبدولكەریم ساڵح، راگری نوێی كۆلێژی ڤێتێرنەری) لە پۆستەكانیان دەستبەكاربوون.

 

 





 2023-01-18
 370