زانکۆی سلێمانی لە زانكۆی سەڵاحەدینی بردەوە



زانکۆی سلێمانی لە زانكۆی سەڵاحەدینی بردەوە

 [email protected]

 لە دەستپێكی پاڵەوانێتی باسکەی زانکۆکانی کوردستان، زانكۆی سلێمانی بەسەر زانكۆی سەڵاحەدین-دا سەركەوت.
رۆژی شەممە 25-2-2023، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. دیار محمد راگری كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی سلێمانی وژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكاران، لەیاریگای كۆلێجی وەرزش، یاری دەستپێکی پاڵەوانێتی باسکەی زانکۆکانی کوردستان لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجامدرا، لە کۆتایدا زانکۆی سلێمانی بە ئەنجامی(٩٧*٦٧)خاڵ یاریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا.




 2023-02-26
 131