ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین درێژکرایەوە
Web Staff ([email protected])ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژ کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمدا، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە "لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى (١٢) ئامادەیی، بهتایبهت بۆ ئەوانەی كه تائێستا نەیانتوانیوە فۆڕمی پێشكهشكردن بۆ وهرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەڕێگەى (زانکۆلاین) پێشكەش بكەن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی (زانکۆ لاین) بۆ ماوهی سێ ڕۆژی دیكه".
دەشڵێت "فۆڕمی (زانكۆلاین) تا کاتژمێر ١٢ ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، كه دهكاته ڕێكەوتی (٧/١١/٢٠١٥) كارا دهبێت".
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواشی لە دهرچوانی قۆناغى (١٢)ى ئامادەیی کردوە، هەوڵەكانیان زیاتر چڕبكەنەوە تا لە ماوەی دیاریكراودا فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی (زانكۆلاین)ەوە بەوردی و وریاییەوە پڕبكەنەوە.
ڕۆژی ٢٠١٥/١٠/٢٨ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، خوێندکاران لە ڕێگای ماڵپەری زانکۆ لاینەوە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕ بکەنەوە
2015-11-03
1424