كۆنگره‌ی ئازادی وشه‌ریعه‌ت له زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
[email protected] (Rebaz Nawzad)له میانه‌ی كار‌و چالاكییه ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی زانكۆی سلێمانی و له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز پرۆفیسۆر د. صلاح ا‌لدین سعید علی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، كۆنگره‌ی (ئازادی و شه‌ریعه‌ت،دژایه‌تی یان ته‌واوكاری) له رۆژی 4/11/2015 له زانكۆی سلێمانی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
كۆنگره‌كه به‌هاوبه‌شی نێوان سكوڵی زانسته ئیسلامییه‌كانی زانكۆی سلێمانی و سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری سازكراوه‌و له ماوه‌ی دوو رۆژدا كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی ئازادی و شه‌ریعه‌ت و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و دوو چه‌مكه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كۆنگره‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی زانكۆ‌و توێژه‌رو نوسه‌رو شاره‌زا له كه‌شێكی زانستیدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد‌و له كاره‌كانی له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ر چڕ كردۆته‌وه:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ده‌روازه میتۆدییه‌كان بۆ تێگه‌یشتنی ئازادی و شه‌ریعه‌ت.
ته‌وه‌ری دووه‌م: هه‌ڵوێستی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌رباره‌ی ئاادییه‌كان.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: ئیشكالییه‌تی ئازادی له كه‌له‌پوورو مێژوودا.






2015-11-04
1925