به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هه‌واری فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی
[email protected] (Rebaz Nawzad)پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/11/2015 به‌ڕێز پرۆفیسۆر د. صلاح ا‌لدین سعید علی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به یاوه‌ری به‌ڕێز د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌ی هه‌واری فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌یان كرد‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌ڵێنده‌رو جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌و ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه كۆبوونه‌وه.
پرۆژه‌ی هه‌واری فه‌رمانبه‌ران پرۆژه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی ناسودمه‌ندی زانكۆی سلێمانی، كه پێكدێت له 1200 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و به قیستی درێژخایه‌ن ده‌درێت به فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی



2015-11-05
1484