سبەینێ پ.ی.د.خەسرەو عبداللە لە بەرنامەی سێر سەبارەت بە خوێندنی دکتۆرا



سبەینێ پ.ی.د.خەسرەو عبداللە لە بەرنامەی سێر سەبارەت بە خوێندنی دکتۆرا

 [email protected] (Rebaz Nawzad)

 سبەینێ لە بەرنامەی سێر لە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆی بەرێز: پ.ی.د. خەسرەو عبدالله رشید لەسەر خوێندنی دکتۆرا دەکرێت و دەرگای پرسیار کراوە دەبێت

بۆ ئاسان کاری و زیاتر تێگەیشتن لەسەر پرۆسەی خوێندی باڵای دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم و بە تایبەت زانکۆی سلێمانی، سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی: ١٠/١١/٢٠١٥ کاژێر: ٥:١٥ خولەک لە بەرنامەی سێر لە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د. خەسرەو عبدالله رشید (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا) دەکرێت تا بەڕێزیان بتوانن وەڵامی سەرجەم پرسیار و ڕا و بۆچوناکانتان بدەنەوە لە بارەی خوێندنی دکتۆرا کە ئەمساڵ بڕیار دراوە بکرێتەوە.

بەڕێزیان رونکردنەوە دەدەن لەسەر:

·       مەرجەکان  و پێداویستیەکانی خوێندی باڵاو دکتۆرا

·       چۆنیەتی ئەژمار کردنی پرۆسەی خاڵباندی

·       ڕاگەیاندی بەراییەکان

 وە دەتوانن سەرجەم پرسیارەکانتان ئاڕاستەی بەڕێزیان بکەن لە ڕێی پەیجی فەیس بوکی بەرنامەی سێرەوە لەم لینکەی خوارەوە

پەیجی فەیسبووکی بەرنامەی سێرە

 





 2015-11-09
 2389