بەشی تەلارسازی زانکۆی سلێمانی پێشەنگ لە خەڵاتێکی ناوازە
Web Media ([email protected])بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی لە زانکۆی سلێمانی خەڵاتی باشترین ناوەندی تەلارسازی لە عێراقدا بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەدەست هێنا، وە د.عبداللە یوسف طیب یش پلەی باشترین سەرپەرشتی پڕۆژەکانی دەرچوونی بەشە ئەندازیارییە تەلارسازییکانی لە عێراقدا بۆ ساڵی ٢٠١٥ وەرگرت.
ناسینێک بە پێشبڕکێکە:
دەسپشخەرییەکی سەربەخۆیە سەربە هیچ ڕێکخراوێک یان لایەنێکی حکومی نییە، ساڵانە ڕێکدەخرێت بۆ خەڵاتکردنی بەرهەمە تەلارسازییە عێراقییەکان ، لە ساڵی ٢٠١٢ دا کارەکانی خۆی بە کۆششی تۆڕێکی خۆبەخشانە کە لە زانکۆ جیهانیی و ناوخۆیی و ئەکادیمیستە عێراقیی و بیانییەکان و ڕێکخراوە پیشەیی و کۆمپانیا عێراقیی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیی و کەسایەتییە ناوخۆییەکان، پێکهاتبوو، دەستیپێکرد. بارەگای خەڵاتەکەیش لە زانکۆی کۆڤێنترییە لە بەریتانیا.
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لەم لینکەی خوارەوە بکە
بەشی تەلارسازی زانکۆ سلێمانی پێشەنگ لە خەڵاتێکی ناوازە
2015-11-10
1792