راگەیاندنی کۆتا پرۆسەی زانکۆلاین



راگەیاندنی  کۆتا پرۆسەی زانکۆلاین

 Web Staff ([email protected])

  

       لە دوا جاوپێکەوتنیدا بەشی میدیایی تەکنە لۆژییای زانیاری کەلەگەلیدا ئە نجامدا، د.بروسکە عبدوڵا ئەژدەر، بەرێوەبەری تۆمارگەی گشتی زانکۆی سلێمانی، کۆتایهێنانی درێژکردنەوەی وادەی (زانکۆلاین) ی راگەیاند.پیشەکی،هەر لە سەرەتای دەسپێکی کارەکان ،تا دوا وادەی کۆتایی پێهێنانی پرۆسەکە، بەم ئاماژەیەی خوارەوە دەستیپێکرد:

د.بروسکە؛

       وەک نەریتی زانکۆی سلێمانی ، تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، کەلە هەمان کات، مەڵبەندی راوێژکاری زانکۆی سلێمانی بووە لە پاریزگای سلێمانی، لەماوەی (١٥)رۆژدا بە دەسپێکی پرۆسەی(زانکۆلاین) ،  بەشێوەیەکی بەردەوام رۆژانە تا کاتزمیر(٦)ی ئێوارە،ستافی تۆماری گشتی، بەرۆژانی هەینی و شەممەشەوە دەوامیکردوە ماوەتەوە ، بۆ خزمەتی خویندکارانی هەمۆ پاریزگای سلێمانی .

ئێمە وەکۆ زانکۆی سلێمانی، چاومان لەسەر نەوەی دوا رۆژه وە ئەمانیش بەبەشێک لە ئایندەو پلان و پێشخستنی میللەتەکەمانی ئەزانین. لەبەرئەوە تۆماری گشتی چی لەدەستبێت بۆخزمەتکردنی خوێندکاران درێیغی ناکات،  وە پرۆسەی زانکۆ لاین رۆژی 9/11ی کات 12 ی شەو تەواوبوە

وە ئەوئەنجامەی کە سەرەتاییە بریتیە لە: (81,081) خویندکار لە کۆردستاندا مافی داخڵکردنی هەبوە،  لە زانکۆ لاین (59539)کەس پریکردۆتەوە تا ئەوکاتە (21542) کەس پری نەکردۆتەوە بەلام وەکو زانکۆی سلێمانی پارێزگای سلێمانی (16367) کەسی هەبوە (12312) کەس پریکردۆتەوە، ئەم رێژەیەش بە شێوەیەکی سەرەتایی رێژه یەکی تەندرۆستە کەلە کاتی تەواو بۆندا دەردەکەوێت، وە بە هەمولایەکمان بەدڵنیاییەکی زۆرەوە چاوەرێیی تەواوبونی پرۆسە ئەلکترۆنیەکە دەکەین تا لەرێگەی وەزارەتی خویندنی باڵا و جەنابی وەزیر ورادەگەیەندرێت .

هیوادارین خویندکارانی دەرچوی (6)ی ئامادەی ئەنجامەکانیان بەپێی ویستۆ خواستەکانییان بێتەوە 

 





 2015-11-11
 1797