بەهۆی گێرەشێوێنی خوێندکارانەوە، لەمڕۆوە ڕۆژى يه ك شەممە ١٥/١١ده وام له كه مپى نوى زانكوى سلێمانى ڕاگيرا
[email protected] (Rebaz Nawzad)خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد دژی وەرنەگرتنی دەرماڵە و نەبوونی خزمەتگوزاری
شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لەخوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم دەروازەی سەرەکی کەمپەکە خۆپیشاندانیان دەسپێکردو داوای خەرجکردنی دەرماڵەکانیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانیان دەکەن.
سەرەتا خۆپیشاندانەکە لەناو کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانیدا بووە، دواتر ھاتونەتە دەرەوەو شەقامی(سلێمانی – تاسڵوجە)یان بۆماوەیەک داخستووە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانەوە بڵاوەپێکراوە بۆ کردنەوەی شەقامەکە و بەوھۆیەشەوە شەڕە بەرد لەنێوان خوێندکاران و پۆلیسدا دروستبووە.
داواکاری خۆپیشاندەران ئەوەبووە کە:"دەرماڵەی ھەردوو مانگی (ئایارو حوزەیران)یان بۆ خەرجبکرێت" کە تائێستا وەریان نەگرتووە
بەھۆی ئەو توندوتیژیەکانەوە دوو پۆلیس چالاکییە مەدەنییەکان برینداربوون، سەرباری ئەوەش دوو ئۆتۆمبێل کە لەبەردەم ئەو دەروازەیەی زانکۆدایە، زیانی زۆریان پێگەیشت.
هەر بۆیە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕیاری دا دەوام ڕابگرێت بۆ ماوەیەکی نادیار، لەبەر سەلامەتی گیانی مامۆستایان و کارمەندان و کەمپەکە.
























2015-11-15
1570