بەپەلە .... لە بەیانیەوە دەوام ئاسایی دەبێتەوە
pave jamil ([email protected])ئەمرۆ ١٥/١١/٢٠١٥ کۆبوونەوەى نائاسایی ئەنجومونى زانکۆى سلێمانى لە کەمپى نوێ ى زانکۆى سلێمانى دەربارەى ڕووداوە نەخوازراواکانی دوێنى شەو بەسترا
وە دوا بەدوای کۆبونەوەکە چەند بڕیارێکی گرنگ درا:
· سبەینێ ١٦/١١/٢٠١٥ دەوامى فەرمى لەزانکۆى سلیمانى ئاسایی دەبێتەوە.
· زانکۆى سلیمانى هەڵساوە بە ڕێکارى یاسایی بەرامبەر بەو خوێندکارانەى پشێوى و ئاڵۆزیان ناوەتەوە و سکاڵاى یاساییان لەسەر تۆمار کردون.
· ئەو خوێندکارانەى کە دەستیان هەبووە لەو گێرەشێوێنیەدا و هێرشیان کردۆتە سەر حەرەمى زانکۆى سلیمانى وناو و وێنەکانیان گەیشتۆتە دەست بەرپرسانى زانکۆ، بە پێی مادەى (٥) بڕگەى (٥) لە ڕێنمایی یەکانى ڕێکارى خوێندکارانی ساڵى (٢٠٠٩) بۆ ماوەى (یەک ساڵ) فەسڵ دەکرێن.
2015-11-15
2748