ساڵیادی سلێمانی و هەڵمەتێکی پاککردنەوە
Web Staff ([email protected])بە هەستکردن بە لێپرسراوێتی، مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی یاسا و رامیاری/ بەشی یاسا هەڵمەتێکی پاککردنەوەی زانکۆیان دەستپێکرد.
لەو بارەیەوە د. مارف عومەر گوڵ ڕاگری کۆلێجی یاسا و رامیاری زانکۆی سلێمانی بە(سایتی زانکۆ) ی راگەیاند: مەبەستمان لەم هەڵمەتە، وەک هەستکردنێک بووە بە لێپرسراوێتی بەرامبەر شاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانی بۆیە هەر لەساڵڕۆژی دامەزاراندنی شاری سلێمانیدا وەک مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکەکەمان بڕیارماندا هەڵسین بە ئەنجامدانی هەڵمەتی پاککردنەوەی زانکۆ.
وتیشی: پێشتر لەلایەن کۆمپانیاکانی پاککردنەوەوە ئەم کارە ئەنجامدەدرا، بەڵام لەئێستادا بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە هەرێم کردوە کۆمپانیاکە کارەکانی هەڵپەساردوە، بۆیە ئێمەش وەک هەستکردن بە لێپرسراوێتی لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە دەستمان کرد بە پاکردنەوەی زانکۆکەمان.






2015-11-17
1418