هاوکێشە سیاسییەکان، دوای هاتنى ڕوسیا و جەنگی داعش
Shakar Muhamad ([email protected])لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەت بە (٢٣١)ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧-١١-٢٠١٥ کۆڕێک بەناونیشانی (هاوکێشە سیاسییەکان، دوای هاتنى ڕوسیا و جەنگی داعش) لە سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی بەڕێوەچوو.
بەئامادەبوونی (پ.د.سەڵاحەدین سەعید) سەرۆکی زانکۆ و (پ.ی.د.عەباس مستەفا عەباس) راگری سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران و کەسایەتی دییاری شاری سلێمانی و میوانان، کۆرەکە دەستی پێکرد کە بۆ سیاسەتمەدار (مەلا بەختیار) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سازدرابوو.
.jpg)
سەرەتای کۆڕەکە بە ڤیدیۆیەکی دۆکیۆمێنتەرى لەسەر جەنگی سارد دەستیپێکرد، پاشان لە وتەیەکیدا راگری سکوڵی پەروەردەی بنەرەت وێرای بەخێرهاتنی میوانان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی کردو بەرنامەی چالاکییەکەی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
دواتر سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە وتەیەکی کورتیدا بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووانیکرد و پیرۆزبایی یادی (٢٣١)ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی ئاراستەی خەڵکی ئەمشارەو سرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی کرد و بەستنی ئەو جۆرە کۆڕانەشى بە گرنگ وەسفکرد، کە لە کاتێکدا بارودۆخی کوردستان بە قەیرانێکی خراپدا تێدەپەڕێت.
.jpg)
لە میانی کۆڕەکەدا مەلا بەختیار بە چەندین تەوەر باسی لە هاوکێشە سیاسییەکان، دوای هاتنى ڕوسیا و جەنگی داعش کرد. پاشان باسی شڵەژانە ئەمنییەکەی ئەم دواییەی فەرەنسای کرد و ئاماژەى بە ئەگەرى سووربوونی فەرەنسای لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و داعش دا کرد، مەلا بەختیار نەیشاردەوە کە پێدەچێت وڵاتانی هاوپەیمانان لە جەنگی دژ بە تیرۆر هێزی سەربازی زەمینى لە سوریا و ناوچەکە بەکاربهێنن.
.jpg)
لە تەوەرەیەکی تردا مەلا بەختیار وتی کە ئەو جەنگەی ئێمە وا بە ئاسان سەیری دەکەین، وڵاتان زۆر بە گران دەیبینن و خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن، وتیشی فاشییەت وەک هێزێک جگە لە خۆی هیچ هێزێکی تر قبووڵناکات و داعشیش بە هەمان شێوەیە و کەس قەبووڵناکات و بگرە خراپتریشە.
.jpg)
دەربارەى دۆزی سەربەخۆیی کورد و ناوماڵى کورد، مەلا بەختیار زەرورەتی بوونی سەرکردەى کاریزما و یەکێتی ناو ماڵی کوردو گفتوگۆی جددی لایەنە کوردییەکان چ لە باشوور یان باکور چ لە کوردستانی ڕۆژئاوا یان هەر پارچەیەکی کوردستانی بە گرنگزانی.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان کۆمەڵێک پرسیاریان سەبارەت بە ڕەوش و کێشەکانی ناوچەکە و ئایندەی کوردستان کرد و لەلایەن مەلا بەختیار بە تێروتەسەلی وەڵامی پرسیارەکاندرانەوە.
.jpg)
شایەنی باسە زانکۆی سلێمانی بە زنجیرە چالاکییەک بەشداری لە یادی (٢٣١)ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی کردووە، کە بە هەفتەی سلێمانی ناسراوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
2015-11-17
1703