گەشتی خوێندكارانی بەشی كارەبای زانكۆی سلێمانی بۆ هاوتا بەشەكەیان لە زانكۆی سەڵاحەددین
[email protected] (Rebaz Nawzad)گەشتی خوێندكارانی بەشی كارەبای زانكۆی سلێمانی بۆ هاوتا بەشەكەیان لە زانكۆی سەڵاحەددین
بەمەبەستی پتەوتركردنی پەوەیوەندی نێوانیان، خوێندكارانی بەشی كارەبای زانكۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی چەندمامۆستایەكی بەشەكەیان گەشتێكیان ئەنجامدا بۆ بەشی كارەبای زانكۆی سەڵاحەددین لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 26/11/2015. پاش چەقبەستوویەكی چەندساڵە لە هەبوونی وەها گەشتێك لەبەشەكەیا، ئەمجارە خوێندكارانی هەردوو زانكۆ بەئاسانكاری سەرۆكایەتی هەردوو زانكۆ و ڕاگرایەتی و بەش توانیان ئەو بەربەستە بشكێنن. لەگەشتەكەیا خوێندكاران چەپكە گوڵی ئاشتی و برایەتیان پێشكەشی سەرۆكی بەشی كارەبای زانكۆی سەڵاحەددین كرد. وە پێشبڕكێ یەكی نیوكاتژمێری لەنێوان نوێنەری خوێندكارانی هەردوولا سازكرا كە بە بەرامبەر بوون كۆتایی هات و پاشان خەڵات بەسەر خوێندكارانی هەردوولا دابەش كرا. پاشان، مامۆستا كەمال فاتح وەكو سەرپەرشتیاری گەشتەكە پێشنیارێكی خستە بەردەست سەرۆكایەتی بەشی كارەبای زانكۆی سەڵاحەددین، بەمەبەستی ڕێكخستنی گەشتی لەمشێوەیە لەسەر ئاستی خوێندكارەكان و مامۆستاكانیش ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی دا كە لە هەوڵدا دەبن بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و سەردانكردی بەشی كارەبای زانكۆی سلێمانی.






2015-11-28
1524