وتاری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ئاهەنگی خولی سیهەمینی دەرچوان
Rebaz Nawzad ([email protected])ئاماده‌بووانی به‌ڕێز... رۆژتان باش
- میوانانی به‌ڕێز..
- به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی
- مامۆستایان و كارمه‌ندانی به‌ڕێزی زانكۆ
- ده‌رچووانی ئازیز
خۆشحاڵم كه له رۆژێكی نوێ و به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی پۆلێك له خوێندكاره ئازیزه‌كانی زانكۆكه‌مان كۆده‌بینه‌وه.. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌و به‌ناوی خۆم و به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆوه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ده‌رچووانی ئازیز‌و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیان ده‌كه‌م و هیوای هه‌میشه سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌رییان بۆ ده‌خوازم.
به‌ڕێزان.. ئاشكرایه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا زانكۆ وه‌ك یه‌كێك له پڕ بایه‌خترین و گرنگترین ده‌زگاكان و باڵاترین ناوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی ئه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌یه‌و چاوه‌ڕوانییه‌كی گه‌وره‌شیان له مامۆستایان و ده‌رچووانی هه‌یه.
بێگومان ئه‌ركی زانكۆ له پێگه‌یاندنی خوێندكاران و ئاماده‌كردنیان بۆ بازاڕی كار‌و بواری پیشه‌یی و قۆناغێكی نوێ ئاسان نییه، ئه‌ركێكی له‌مجۆره‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆی مامۆستایانی به‌ڕێزدایه. هه‌ربۆیه پێویسته مامۆستایان وه‌ك نمونه‌ی باڵابن بۆ خوێندكاران و له‌گه‌ڵ پێدانی زانیاری و چه‌كداركردنی خوێندكاران به زانست و مه‌عریفه‌ی نوێ، ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ن، كه نه‌وه‌ی نوێ پێویسته به بیری نوێ گۆش بكرێ.
وه‌ك ئاشكرایه نزیكه‌ی دوو ساڵه هه‌رێمی كوردستان گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی گه‌وره‌و نه‌خوازراو بۆته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژیانی هاوڵاتیان رۆژ له‌دوای رۆژ گرانترو زه‌حمه‌تتر ده‌بێت، به‌جۆرێك كه ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌و تا دێت قه‌یرانه‌كانیش قوڵتر ده‌بنه‌وه، به‌داخه‌وه وه‌ك ده‌بینین له‌بری چاره‌سه‌ر رۆژانه كێشه‌و قه‌یرانی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات.
له ئێستاشدا وێڕای قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، دیارده‌ی كۆچی گه‌نجان و به‌شێك له خێزانه‌كان، یه‌كێكی تره له مه‌ترسیدارترین ئه‌و دیاردانه‌ی كه رۆژ له دوای رۆژ فراوانتر ده‌بێت و به‌هۆی سه‌ختی رێگای كۆچكردنیشه‌وه رۆژانه چه‌ندین هه‌واڵ و وێنه‌و ڤیدیۆی رووداوی كاره‌ساتبارو جه‌رگبڕ ده‌بیستین و ده‌بینین.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی مامۆستایانی زانكۆ‌و خوێندكارانی ئازیز له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه له مه‌ترسی ئه‌و كێشه‌و دیارده نه‌خوازراوانه‌ی رووبه‌روومان ده‌بێـته‌وه. هه‌روه‌ك پێویسته ناوه‌ندێكی باڵای زانستی وه‌ك زانكۆ له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت و سازدانی كۆڕ‌و سیمینار‌و كۆنفرانسه‌وه هۆكارو ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و كێشه‌و دیارده مه‌ترسیدارانه ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو به‌رپرس بكات.
ده‌رچووانی ئازیز.. به‌داخه‌وه كه له‌ئێستادا ده‌ستپێكردنی قۆناغی دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زانكۆیی یه‌كێكه له زه‌حمه‌تترین ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی له قۆناغێكی ژیانیدا بێته رێی، هه‌ربۆیه ده‌بینین به‌شێكی زۆری ئه‌و گه‌نجانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن یان بیر له‌كۆچ ده‌كه‌نه‌وه ده‌رچوو، یان خوێندكاری زانكۆن.. به‌نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڵێم كه ئه‌وه راستییه‌كه‌و پێویسته بوێری ئه‌وه‌مان هه‌بێت باسی بكه‌ین و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری بده‌ین.
به‌ڕێزان.. سه‌باره‌ت به ئێستا‌و ئاینده‌ی زانكۆكه‌مان، وه‌ك هه‌میشه جه‌خت له‌و راستییه ده‌كه‌ینه‌وه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ریفۆرمێكی زانستیدا، یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پێشكه‌وتنی هه‌ر ناوه‌ندێكی باڵای زانستی و ئه‌كادیمی بریتییه: "له ئاستی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوه‌نده به‌تایبه‌ت له رووی ئابوورییه‌وه"، گه‌رچی هێشتا ئێمه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌مان نیه كه پێویستمانه‌و زۆری قه‌یرانه‌كانیش له‌لایه‌كی تره‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سێكته‌ری خوێندنی باڵا هه‌بووه، به‌ڵام به هه‌وڵی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی زانست له پرۆسه‌ی زانستخوازی و په‌ره‌پێدان و كێبڕكێی زانستی نێوان زانكۆكاندا له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی دروست رێده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ئاراسته‌یه‌یه كه لە ئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت و بایه‌خی پێده‌دات، به‌تایبه‌ت له بواری گرنگیدانی زیاتر بەکوالێتى خوێندن و پرۆسەى دڵنیایى جۆرى و هاندانی زانكۆكان بۆ ئه‌نجامدانی تویژینەوەى زانستى.
هه‌روه‌ك كاره ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى به‌ته‌واوی یه‌كدێته‌وه. به‌تایبه‌ت له گرنگیدانمان به ڕاهێنانى مامۆستایان و خوێندکارانمان و نوێکردنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندنی زۆرینه‌ی به‌ش و پسپۆڕییه‌كان. ئه‌مه‌ش بەشێوەیەک کە بگونجێ لەگەڵ دونیای نوێ و پێشکەوتنەکانى سەردەم و ده‌ستگیرۆیی و پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و توێژه‌ران، بەتایبەت لە ڕووى تەکنەلۆژیاى فێرکردن و ڕاهێنان و دابینکردنى پێداویستییە زانستییەکان.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و له ئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى به‌شێكی زۆری كاره‌كانی تایبه‌ت به ڕاگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان ته‌واو كردووه، كه به‌بڕوای ئێمه كارێكی گرنگ و بایه‌خداره‌و جێگای ستایش و ده‌ستخۆشییه.
بێگومان له‌وباره‌یه‌وه خۆمان به باشی ئاماده كردووه‌و له ئێستادا زانكۆی سلێمانی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی فراوانی له‌گه‌ڵ زانكۆ‌و ناوه‌نده زانستییه باڵاكانی جیهاندا هه‌یه‌و چه‌ندین پرۆژه‌ی زانستی هاوبه‌ش و ئاڵۆگۆڕی مامۆستا‌و خوێندكاران له‌بواری جێبه‌جێكردندان.
به‌ڕێزان.. به‌پێی دوایین ریزبه‌ندی ده‌زگای ئه‌كادیمی QS بۆ پله‌به‌ندی زانكۆكانی جیهان، زانكۆكه‌مان له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پله‌ی په‌نجاو حه‌وته‌میندایه‌و له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراق له پله‌ی پێنجه‌م و له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت.
ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ی زانكۆی سلێمانی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووان، بێگومان كه ئه‌مه به‌رهه‌می دڵسۆزی و خه‌مخۆری و كاری به‌رده‌وامی هه‌موو لایه‌كمان بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و توێژه‌رو مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی كه توێژینه‌وه زانستییه‌كانیان له گۆڤاره زانستییه‌كانی جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پێمخۆشه له‌باره‌ی زانكۆی ئازیزی سلێمانییه‌وه موژده‌ی ئه‌وه‌تان پێبده‌م، كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، به كۆی ده‌نگی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌ن بڕیاردرا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به زانكۆی سلێمانی كه پێشتر‌و له‌گه‌ڵ راگواستن و گۆڕینی ناوه‌كه‌ی بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش وه‌ك دیفاكتۆیه‌ك ببونه به‌شێك له مێژووی زانكۆ نوێیه‌كه.. به‌ڵام له ئێستاداو به ده‌ركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره، مێژووی راسته‌قینه‌ی زانكۆی دایك وه‌ك خۆی تۆمار ده‌كرێت و ده‌نوسرێته‌وه.
له‌كۆتاییدا سه‌ری رێز بۆ شه‌هیدانی نه‌مرو سه‌ربڵندی كوردستان و خۆڕاگری و به‌خشنده‌یی خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان داده‌نه‌وێنین و رێز‌و سڵاو و ئه‌مه‌كداری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌نێرم، ئه‌گه‌رچی وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئێستای هه‌رێمی كوردستان تاڵاوی قه‌یران و كێشه‌كان ده‌چێژن، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ ساتێكیش بیر له چۆڵكردنی سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف ناكانه‌وه.. كه به‌بڕوای ئێمه، ئه‌وان رۆڵه‌ی گیانفیداو به ئه‌مه‌كی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان لوتكه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندی و قاره‌مانێتی و دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌رییه.
دووباره پیرۆزبایی له ده‌رچووانی ئازیز ده‌كه‌م و سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان و هه‌ر شادبن..
2015-11-29
1364