سەرەتایەک بۆ کیمیای ژینگە
[email protected] (Rebaz Nawzad) سەرەتایەک بۆ کیمیای ژینگە:
ئەم کتێبە باس لە گرنگی زانستی ژینگە دەکات لە نیو زانستەکانی تر و هەروەها گرنگی ئەم زانستە لە کۆمەڵگادا. کیمیای ژینگە، لە ڕوانگەی کیمیاییەوە باس لە دیاردە ژینگەییەکان و زانستی ژینگە و پیسبوونی جۆراوجۆری ژینگە دەکات. نوسینی زانستی بە زمانی کوردی هەوڵدانێکی گرنگ و نیشتیمانییە بۆ ئەوەی زمانی زانستی کوردی ببوژێتەوە و گەشە بکات، هەروەها خوێنەرانی کوردی بەم زانستە و زاراوەکانی ئەم زانستە ئاشنا ببن. بێگومان هەژاری زمانەکەمان لە دونیای زانستدا، وادەکات کە نوسینی زانستی کوردی دژوار بێت و زاراوەسازی ببێتە بەشێک لە ئەرکی نوسەر، وە لەو میانەشدا هەوراز و نشێوی زۆر دێتەڕێگا. بە گرنگی دەزانم کە مامۆستایان و ئەکادیمیان خزمەتی زمانی زانستی کوردی بکەن. ئەمە بەمانای ئەوە نایەت کە زمانی ئەکادیمیا بکرێت بە کوردی، بەڵکو بەمانای دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و زمانی کوردی.....
ناو: د. خالید محەمەد عومەر، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانستی نانۆ و ژینگە... بەشی کیمیا، سکوڵی زانست
2015-12-01
1557