سبەی زانکۆی سلێمانی سیمینارێک لەخۆدەگرێت
Web Staff ([email protected])
لە زنجیرە کار و چالاکیەکانی زانکۆی سلێمانی، سبەی رێکەوتی ( ٣/١٢/٢٠١٥ - کات:١:٣٠-٢:٣٠) لە کامپی نوێی زانکۆ، لە هۆڵی کتیبخانەی ناوەندی بە ناونیشانی (یەکسانی ڕەگەزی) بۆ هەردو خاتون (لۆرا سێلچینک و زیمکیسا مباشی) ڕێکدەخات.
تێبینی: بابەتەکان بە زمانی ئینگلیزی دەبیت.
کورتەیەک لەسەر پێشکەشکاران
لۆرا سێلچینگ:
هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی ئەمریکی قاهیرە، هەروەها بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی مینۆستا لە ئەمریکا، ئەم خاتونە لە ساڵی(٢٠١١)وە ژیانی پیشەیی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلیمانی دەستپیکردووە.
زیمکیسا مباشی:
خوێندکاری ماستەرە لە زانکۆی پۆرتسمۆس، هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆسە لە خوێندنە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی" ستیلینبۆچ"ی باشوری ئەفریقا هەروەها بڕوانامەی "سێلتا"ی بەدەستهیناوە لە پەیمانگای پیگەیاندنی نیودەوڵەتی لە ئەستەنبوڵ،ئەندام بووە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلیمانی تا ساڵی ٢٠١٣.
2015-12-02
1503