بانگهێشت
[email protected] (Rebaz Nawzad)بەڕێزان / لە دەزگاو دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن
بابەت/ بانگهێشت
دواى ئەوەى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لێژنەیەکى تایبەت لەسەر ئاستى باڵا بۆ دانانى میکانزم و ڕیزبەندکردنى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێک هات، خۆشبەختانە دواى چەندین ڕۆژ و سەدان سەعات کارکردن بە هاریکارى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانى کە لە بوارەکەدا ئەزموونیان هەیە، بەهەماهەنگى لەگەڵ شارەزایانى ناوەخۆ کە لە ستافى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێک دێن، پڕۆسەى ڕیزبەندکردنى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان گەیشتۆتە قۆناغى کۆتایى.
بۆیە بەڕێزتان بانگهێشت دەکەین بۆ ئامادەبون لە مەراسیمى ڕاگەیاندنى کۆتایى ئەنجامەکانى پرۆسەى ڕیزبەندى نیشتیمانى بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستى ناوچەکەو هەرێمى کوردستان ڕادەگەێندرێت.
ئامادەبونتان و ڕوماڵکردنى ئەو مەراسیمە نیشتیمانیە کە بەئامادەبونى لێپرسراوانى باڵاى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت، دەبێتە هۆکارێکى گرنگ و کرا بۆ زیاتر بەروپێشبردنى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و, برەودان بە ڕەوتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
کات: (9:30) ى سەرلەبەیانى، رۆژى سێشەمە، ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠١٥).
شوێن: هەولێر/ هۆڵى مامۆستا سەعد عەبدوڵڵا.
تێبینى:
هەر کەناڵێکى ئاسمانى دەخوازێى بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ (Live) ڕوماڵى مەراسیمەکە بکات، تکایە پێشتر پەیوەندیمان پێوە بکات.
2015-12-08
1359