وادەی دابەشکردنی داخلی و دەسپێکی دەوامی خوێندکارانی تازە وەرگیراو
Kewan Omer ([email protected])سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی داخلیەکان و دەسپێکی دەوامی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی،بەڕێز(پ.د. ئاراس فەریق زەینەڵ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بە وێبسایتی زانکۆی ڕاگەیاند " جارێک وادەی دابەشکردنی داخلیەکان دیاری نەکراوە ، دەبێت یەکەکان دەست بەکار بن و پاش گەڕانەوەی ناوی خوێندکارە تازە وەرگیراوەکان دەست دەکەین بە دابەشکردنی داخلیەکان و پێشتر خوێندکارانی لێ ئاگادار دەکەینەوە".
سەبارەت بە دەسپێکی دەوامیش، د.ئاراس ووتی " ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دوا وادەیە بۆ داواکردنی تانە (ئیعتراز) ، بەڵام ئەو خوێندکارانەی هیچ کێشەیەکیان نیە و کارەکانیان تەواو بووە دەتوانن ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرواری ٢٠/١٢/٢٠١٥ سەردانی سکوڵ و بەشەکانیان بکەن "
وە داوای لە خوێندکارانیش کرد کە بۆ ئاگادار بوون لە هەواڵە نوێیەکان بەردەوام سەردانی وێبساتی زانکۆ بکەن و لەڕێی وێبسایتی زانکۆوە ئاگادار دەکرێنەوە.
2015-12-17
3991