زانکۆی سلێمانی جارێکیکە توانی پلەبەندیەکی تری ڕانکینەکان بەدەست بهێنێت
[email protected] (Rebaz Nawzad)زانکۆی سلێمانی جارێکیکە توانی پلەبەندیەکی تری ڕانکینەکان بەدەست بهێنێت
لەگەڵ ئەوەدا لە عێراقدا هەزارەها وێب سایت هەیە، ئێستا لە سەرجەمی وێب سایتەکانی عێراق زانکۆی سلێمانی پلەی
(٢١٠) ی رانکینی عێراقی هەیە و لەسەر ئاستی وێبسایتەکانی زانکۆکان پلەی سێهەمینە و لەسەر ئاستی کوردستان پلای یەکەمینە.
بەدەست هێنانی کارێکی وا دەرئەنجامی ئەرک و ماندوبون و شەونخونی دەیان شەو و ڕۆژە.
دەست خۆشی خۆم ئاراستەی ستافی بەڕێوبەرایەتی (IT) ی زانکۆی سلێمانی دەکەم و سەرجەم ئەو کەس و کارمەندانەی تری زانکۆ، کە ئەرکی خۆیان بە باشی بەڕێوە بردووە. دەست خۆشی لە سەرجەم فاکەڵتی و سکۆڵ و بەرێوبەرایەتیەکان دەکەم، کە ئەرک و ماندوبونیان لەگەڵ کێشاوین.
سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە سایتی زانکۆ بە بەهاوە سەیر دەکەن و ئاگاداری سەرجەم هەواڵ و چالاکی و جم و جۆڵەکانی زانکۆن.
سوپاسی دەستەی تەکنیکی سایت و بەشی میدیای بەڕێوبەرایەتیەکەمان دەکەم کە بە شەو و بە ڕۆژ کار لەم سایتە جوانەی زانکۆدا دەکەن.
چاوەڕوانی کاری جووانتر و شتی باشترمان لێ بکەن، بە هاوکاری ئێوە و هەوڵ و ماندوبونی ئێمە.
ڕێباز نەوزاد
univsul.edu.iq
http://www.alexa.com/siteinfo/univsul.edu.iq
Top Sites in Iraq
2015-12-20
2217