مژدەیەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە ئێران بخوێنن



مژدەیەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە ئێران بخوێنن

 WEB STAFF ([email protected])

سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی لە مژدەیەکی بۆ خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی ووتی لەمەودوا خوێندکاران دەتوانن لە زانکۆکانی ئێران بخوێنن.

    ڕۆژی ٢١/١٢ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ، د.سەڵاح سه‌عید سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی، دوای سەردانێکی بۆ وڵاتی ئێران باسی چالاکییەکانی ئەو سەردانەی کردو  ووتی : لەگەڵ وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران و زۆر زانکۆ و ده‌زگای زانستی و ئه‌کادیمی ئه‌و وڵاته دا کۆبووینەوە‌.

سه‌رۆکی زانکۆ ڕاشیگه‌یاند، ڕێکه‌وتوون له‌مه‌ودوا خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، به‌پاره‌یه‌کی ڕه‌مزی له‌ زانکۆکانی ئێران بخوێنن و ئاسانکاری ته‌واویان بۆ بکرێت.
وتیشی: بۆ خوێندکارانی دکتۆراش، ڕێکه‌وتووین نیوه‌ی خوێندنه‌که‌یان له‌ئێران بێت و نیوەکەی تری لە کوردستان ته‌واوبکه‌ن واته‌ دوو ساڵی لە زانکۆکانی ئێران و دوو ساڵی له‌ زانکۆی سلێمانی و مامۆستایانی وڵاتی ئێران بێنه‌ ئێره‌".
هەروەها  ئاماژه‌ی به‌ کردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی فارسی کرد له‌ زانکۆی سلێمانی.

کۆسار عوسمان





 2015-12-22
 1995