ئەو خوێندکارانەى کوردى زمانى دایکیان نیە، دەبێت فێرى زمانى کوردى بن
Amanj Rasul ([email protected])فوئاد عەلى ڕایگەیاند:
ئەو خوێندکارانەى کە زمانى کوردى زمانى دایکیان نیەو، لە زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن فێرى زمانى کوردى دەکرێن.
ئەو ڕاگەیاندنەى فوئاد عەلى, سەرۆکى لێژنەى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى, بۆ زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەیى لێژنەکەیاندا هات، کە پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتى (٢٢/١٢/٢٠١٥) لە هۆڵى (ڤیدیۆ کۆنفرانس) لە دیوانى وەزارەت بۆ خستنەڕوى ئاکامى کارى لێژنەکەیان و، خستنەڕوى وردەکارى وانەکە ڕێکخرابوو.
لەو چوارچێوەیەدا فوئاد عەلى وتى: لە ماوەى ڕابردودا د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زاستى فرمانیدا بەپێکهێنانى لێژنەیەک بۆ ئامادەکردنى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى بۆ ئەوانەى کە زمانى دایکیان کوردى نیە، فوئاد عەلى ڕونیشیکردەوە وەزارەتەکەمان وەک پڕۆژەیەکى نەتەوەى لە بابەتەکە دەڕوانین، چونکە کوردستان فرە پێکهاتەیە، ئەم وانەیەش بۆ ئاشنا بونە بەکەلتورو کەلەپورى کوردى، لەهەمان کاتدا پڕۆژەکە سودى بۆ پڕۆژەى دەوڵەتى کوردیش دەبێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى لێژنەى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى دواى ئاماژەدان بەفێربونى زمانى کوردى و، گرنگى ئامادەکردنى ئەو وانەیە، ڕایگەیاند: ئەو وانەیە تایبەت کراوە بە فێرکردنى زمانى کوردى بۆ ئەو خوێندکارانەى کە زمانى کوردى زمانى دایکیان نیەو، لە زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن، وتیشیى ئەو وانەیە لە قۆناغى یەکەمى ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦)ەوە بەشێوەیەکى ناچارەکى (اجبار)ى لە زانکۆ تایبەتەکان دەخوێندرێت، ئاشکراشیکرد پرۆگرامەکەش بەم شێوەیە دەبێت:
1. کۆ وانەیەک, کە (پیت، وشە، ڕستە و هەندێک بەشى ئاخاوتنى گرنگى زمانى کوردى) لەخۆ دەگرێت.
2. پەرتوکێک، بەفراوانى زمانى کوردى ئاشناى ئەو خوێندکارانە دەکات، کە زمانى کوردى زمانى دایکیان نیە بەتایبەت بە پێکهاتەو تایبەتمەندییەکانى زمانى کوردى.
3. ئەو وانەیە دەبێت بەزمانى کوردى بوترێتەوە، هەروەک پرسیاردانان بەزمانى کوردى دەبێت و، لەهەمان کاتیشدا لەلایەن مامۆستاى بەشى زمانى کوردییەوە وانەکە دەوترێتەوە.
4. ساڵى یەکەمى خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەى کە ئەو وانەیە دەخوێنن، وانەى کوردۆلۆژى ناخوێنن، بەڵام ئەو خوێندکارانەى کە ئلمادەییان بەزمانى کوردى خوێندوە، دەبێت وانەى کوردۆلۆژى بخوێنن.
5. ئەو وانەیە کۆنمرەى تەواوى لەسەرەو، تاقیکردنەوەکانیش ناوەندى (مرکزى) دەبێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا فوئاد عەلى ڕاگەیاند: پڕۆژەکە لە دوو قۆناغ پێکهاتوە، ئەم قۆناغەیان تایبەتەتە بەخوێندکاران و، لەناو خوێندکارانیش بۆ قۆناغى یەکەم دەبێت، هەروەک لە ساڵانى داهاتودا ئەو خوێندکارانەش دەگرێتەوە کە لە قۆناغەکانى دیکەى خوێندنن، ئاشکراشیکرد کە بەڕێوەبەرایەتى زانکۆ تایبەتەکان لە دیوانى وەزارەت نوسراوى ڕەسمى ئاڕاستەى زانکۆ تایبەتەکان کردوە بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە لە ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦)، ڕونیشیکردەوە کە قۆناغى دوەمى پڕۆژەکەیان بۆ مامۆستایانى زانکۆ دەبێت.
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەیەدا د.جەمال کەمال لێژنەى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى وتى: لە قۆناغى دوەمى پڕۆژەکەماندا سەرجەم ئەو مامۆستایانەى کە زمانى دایکیان کوردى نیە، دەرفەتەمان پێداون تا خۆیان فێرى زمانى کوردى بکەن، لەهەمان کاتدا فێربونى زمانى کوردى دەبێتە یەکێک لە مەرجەکانى گرێبەستى نێوان زانکۆ تایبەتەکان و مامۆستاکانیان، هەر مامۆستایەکیش خۆى فێرى زمانى کوردى نەکات گرێبەستەکەى هەڵدەوەشێنینەوە، ڕونیشیکردەوە ئەو مەرجە سەپاندن نیە، بەڵکو بۆ پێکەوەژیانە، ئاشکراشیکرد سەنتەرەکانى زمان دەبنە ناوەندێک بۆ فێربونى زمانى کوردى بۆ ئەو مامۆستایانەى کە زمانى کوردى زمانى دایکیان نیە.
لە هەمان کۆنگرە ڕۆژنامەیەدا د.کوردستان موکریانى ئەندامى لێژنەى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى بۆ زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان سەربارى دەستخۆشیکردنى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەرامبەر ئەو هەنگاوە گرنگەى بۆ بایەخدان بەزمانى کوردى ڕاگەیاند: زمانى کوردى بەقۆناغێکى سەخت و هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بۆیە ئەوەى لە توانامدا بێت بۆ خزمەتکردن بەو زمانە درێغى ناکەین.
کۆنگرە ڕۆژنامەیەکە بە پرسیارى پەیامنێران و نێردراوان دەزگاو دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن و، وەڵامى ئەندامانى لێژنەى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى کۆتایى پێهات .
إطلاق مشروع يسهم في تعليم اللغة الكوردية في الجامعات الخاصة
اعلام وزارة التعليم العالي والبحث العلمي
أعلنت وزارة التعليم العالي والبحث العلمي في إقليم كوردستان، عن مشروعا خاصا للعام الدراسي الجديد، يسهم في تطوير تعلّم الّلغة الكوردية في الجامعات الخاصة (الاهلية)، فيما قارب عدد المقبولين فيها 20 ألف طالب وطالبة.
وأعلنت الوزارة خلال مؤتمرا صحفيا عقد في مبنى وزارة التعليم، عن مشروع لتعليم اللغة الكوردية في الجامعات الخاصة، وذلك للأساتذة والطلبة، علما ان بدء المشروع من العام الدراسي الحالي وفقا لمراحل منهجه.
وشكلت الوزارة لجنة خاصة تضمن مختصين لتدعيم وإطلاق المشروع، بهدف الحفاظ على اللغة الكوردية القومية، بالإضافة الى التبادل الحضاري بين القوميات. علما ان تعلم اللغة حق مشروع تكفله كل الديانات السماوية والقوانيين الوضعية في دساتير الدولية.
وقال فواد علي رئيس اللجنة، ان المشروع يطبق في عدة مراحل، وتخص الأساتذة والطلبة الأجانب أي من هم ليس لغتهم الام الكوردية، مشيرا الى ان فكرة المشروع جاء على خلفية تواجد المئات من الطلبة والأساتذة العرب والأجانب وغيرهم من القوميات الأخرى التي لا تتقن الكوردية.
من جانبه قال د. جمال کمال عضو اللجنة ومعاون مدير عام دائرة الدراسات والتخطيط والمتابعة في وزارة التعليم العالي، ان هنالك فقرات بالمشروع تشترط على الأساتذة تعلم اساسيات وما يحتاجه في التدريس باللغة الكوردية، علما انها ستكون احدى شروط تجدد العقود التدريسية، فضلا عن ذلك سيتم طبع ملزم في المرحلة الأولى وبعدها كتب لتوزع على الطلبة في الجامعات الخاصة.
ودعت اللجنة الجهات المعنية مراجعة، المراكز الخاصة لتعليم اللغة الكوردية، لتكون بمثابة بوابة حديثة لتطوير وتدعيم اللغة، في الجامعات والهيئات الخاصة.
د. جمال کمال، تحدث خلال المؤتمر عن عدد الطلبة المقبولين في الجامعات الخاصة ومسالة الأجور الدراسية، وقال إن عدد الطلبة المقبولين في الجامعات الخاصة بإقليم كوردستان للعام الدراسي الحالي، ما يقارب 20 ألف طالب وطالبة. وما يخص الأجور الدراسية للجامعات الخاصة، هنالك مشروع لتخفيض الأجور، علما ان الجامعات تتمتع باستقلالية مالية، لكن المساعي مستمرة لتخفي.
يذكر ان الدراسة في اغلب الجامعات الخاصة في إقليم كوردستان، اجنبية وعربية.
هنالك العديد من المنظمات الدولية تعمل في إقليم كوردستان، على تدعيم اللغة الكوردية وتعليها لمن ليس لغتم الام، ففي العام الحالي، افتتحت منظمة تمكين الشباب بالتعاون والتنسيق مع فريق الاعمار الاقليمي في السفارة الامريكية RRT، دورة لتعليم اللغة الكردية للمهجرين الساكنين في محافظة أربيل. شملت ما يقارب 480 شخصا.
فيما قدم الولايات المتحدة منذ عام (2003) 1,1 مليار دولار على شكل مساعدات التنمية في اقليم كوردستان وفي الوقت الراهن الجهود لتقديم المساعدات لبرنامج بناء القدرات. وتسعى المنظمة تعليم اللغة الكردية في عموم العراق كونها اللغة الرسمية الثانية.
2015-12-22
1390