زانکۆی سلێمانی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی ئێران دەبەستێت
[email protected]پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای كۆماری ئیسلامی ئێران پرۆفیسۆر د.سه‌لاحه‌دین سه‌عید عه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئامانج و ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میدیاكان راگه‌یاند.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له‌م سه‌ردانه‌دا دیداری له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌نجامداوه‌و توانیویانە پەیوەندی نوێ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی وڵاتی ئێران دروستبكه‌ن.
له به‌شێكی وته‌كانیدا پرۆفیسۆر د.سەڵاحەدین سەعید وتی:"پەیوەندییەکی ئەکادیمیان لەگەڵ دوو زانکۆی ئێران بەستووە، بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی پشووەکان، سەردانی سلێمانی بکەن، لەم پەیوەندییە ئەکادیمیەدا رێکەوتنمان لەگەڵ چەند زانکۆیەک کردووەو ئامادەییان دەربڕیووە پێشوازی لەستاف و مامۆستا و خوێندکارانی دکتۆرا بکەن، بەنرخێکی زۆرکەم بەبەراورد بەزانکۆکانی ئەوروپا کورسی خوێندنمان بۆ دابین بکەن، جگەلەوەش ئۆفەری ئەوەیان پێداوین چەند کورسیەکی خوێندنمان بۆ دابین بکەن".
.jpg)
هه‌روه‌ك ئاشكرایكرد لەسەردانەکانیاندا، وەکیل وەزیری زانست و تەکنەلۆژیا داوای لێکردوون بۆکردنەوەی دوو کۆلێژی ئەندازیاری لەسلێمانی، بۆئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت تاڕەزامەندی لەسەر ئەو دووبەشە بدرێت.
لەکۆتایی کۆنگرەکەشدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: پلانمان ھەیە بۆ ساڵانی داھاتوو ژمارەیەک خوێندکاری دکتۆرا بنێرینە زانکۆکانی ئێران بۆئەوەی بواری پراکتیکییەکەیان لەوێ ئەنجامبدەن، پلانی ئەوەشمان ھەیە بەشە ئەندازیارییەکان برەوپێبدەین لەوانەش کردنەوەی بەشی ئەندازیاری کیمیای کە ئێستا لەزانکۆی سلێمانیدا نەکراوەتەوە، ھەروەھا بەھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان لەسنە و زانکۆی مەشھەد بەشی زمانی فارسی لەزانکۆی سلێمانی دەکەینەوە، جگەلەوەش ھەوڵدەدەین کۆرسی زمانی فارسی بۆ ھاوڵاتیان بکەینەوە.
2015-12-23
1969