ڕونکردنەوەیەک لە وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-یەوە
[email protected] (web staff)ڕونکردنەوەیەک لە وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-یەوە
سەبارەت بەو ڕەخنەو گلەییانەی کە لە سیستەمى وەرگرتنى خوێندکاران دەگیرێت، بەتایبەت ئەو بەشەى کە پەیوەندى بەوەرگرتنى خوێندکارانى زانکۆکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان' هەیە، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت سیستمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دادپەروەرى تیادا بەرجەستەکراوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند:
سیستمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان زیاتر لە ١٠ ساڵە لە هەرێمى کوردستان پەیڕەو دەکرێت و, زۆرترین دادپەروەرى تیادا بەرجەستەکراوە، بەشێوەیەک مافى هیچ خوێندکارێک نەفەوتێت بۆ ئەو زانکۆ و پەیمانگەیەى کە لێى وەردەگیرێت و تیایدا درێژە بەخوێندن دەدات.
وتیش ئەم سیستەمە بە هۆکارى زانستى و جوگرافى بۆ خوێندکاران لە هەر پارێزگایەکداداڕێژراوە، لە هەمانکاتیشدا هەر کەس و لایەنێک ئەگەر رەخنەى زانستى و گلەییان لە سیستەمەکە هەیە دەتوانن بەرزى بکەنەوە بۆ وەزارەتەکەمان بۆ ئەوەى روونکردنەوەو تێگەیشتنى زیاتریان پێبدەین لەسەر سیستەمەکە.
2015-12-27
2062