ئاگادارییەکی گرنگ بۆ سەرجەم میدیاکان
Shakar Muhamad ([email protected])بە فەرمانێکی زانکۆیی لە رێکەوتی ٣-١-٢٠١٦، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (فەرەیدوون عارف سەعید)ی وەک وتەبێژی سەرۆکی زانکۆ دەستنیشانکرد، ئەمەش وەک کار ئاسانییەک بۆ سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کە دەیانەوێت لێدووانی فەرمی زانکۆیان دەست بکەوێت.
هەر بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم میدیا و میدیاکاران و هەموو ئەوکەس و لایەنانە ئاگادار دەکەینەوە کە دەیانەویت پەیوەندی بە زانکۆی سلێمانییەوە بکەن بۆ هەر کارێکی میدیایی یان دەستکەوتنی زانیاری تەواو دەربارەی بریار و کاروبارێکی رۆژانەی زانکۆ، دەتوانن پەیوەندی بە ناوبراوەوە بکەن بەم ناونیشانانە
ژمارەی مۆبایل: 07715646216
ئیمەیل: [email protected]
یان راستەوخۆ سەردانی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی زانکۆ بکەن لە بینای سەرۆکایەتی، کەمپی نوێی زانکۆ
سایتی فەرمی وتەبێژی سەرۆکی زانکۆ
fraidoon-arif
2016-01-03
1766