١٠٠ کتێبی زانستی پێشکەشی زانکۆ کرا
Kosar Othman ([email protected])لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، رێكخراوی هیوا و بەرێز (عەلی عبداللە)خوێندكاری بەشی كوردی-كۆلێژی زمان-زانكۆی سلێمانی زیاتر لە 100 كتێبی زانستی و مەنهەجی بە زمانی كوردی و لە بوارە پسپۆرییەكانی دەروونناسی و جوگرافیا و مێژوو پێشكەش بە كتێبخانەی فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە سەید سادق کرد.
پێشكەشكردنی ئەم كتێبانە لەدرێژەی ئەو هەوڵانەیە كە فاكەڵتی ناوبراو لەم قەیرانە داراییەدا فەندی جۆراوجۆر بۆ فاكەڵتییەكە وخوێندكاران پەیدا ئەكات.
2016-01-04
2726