لیستی ١٠ سەلامەتترین شاری جیهان بۆ خوێندن



لیستی  ١٠ سەلامەتترین  شاری جیهان بۆ خوێندن

 Karzan Tahir Kareem ([email protected])

بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە بەردەوام ڕەچاو دەکرێت لەلایەن خوێندکارەوە لایەنی سەلامەتی ئەو شارەیە کە خوێندکار هەڵیدەبژێرێت، ئەم شارانەی خوارەوە لیستی ١٠ سەلامەتترین  شاری جیهانە بەپێ  ماڵپەری
QS Top Universities

1. Osaka

    یەکێکە لەشارە هەرە نایابەکان لەڕوی سەلامتییەوە کە رێژەی تاوان تێیدا زۆر نزمە بەبەراورد بە ڕیژەی دانیشتوانەکەی   وە بەسەلامەتتری شار دەستنیشان کراوە بەپێی ماڵپەری  www. Numbeo.com


2. Munich

سێیەم گەورەترین شاری ئەڵمانیایە وەبە یەکێک لە هەرە شارە سەلامەتەکان دادەنرێت بەهۆی کەمی ڕێژەی تاوان تێیدا.


3. Singapore

شارێکی بچوکە بەژمارەیەکی چڕی دانیشتوان کە بەناوبانگە بە بوژانەوەی ئابوری وە نزمی رێژەی تاوان هەروەها خاوەن ئابورییەکی پتەوە و ڕێژەی بێکاری  زۆر نزمە.


4. Québec

شارێکی مێژویە کە دەکەوێتە ئەو هەرێمەی وڵاتی کەنەداوە کە بە فەرەنسی قسەدەکەن ڕێژەی تاوان لەم شارەدا نزمترە لە زۆربەی شارەگەورەکانی کەنەداو ئەمریکا. ڕێژەی %11 ی دانیشتوانەکەی خوێندکارن.


5. Hong Kong

سەرەڕای چڕی دانیشتوانەکەی ڕێژەی تاوان لە هۆنگ کۆنگ زۆر نزمە. وە بەیەکێک لە شارە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت لەڕوی هەمەجۆری خوێندکاری نێودەوڵەتییەوە.


6. Seoul

پایتەختی وڵاتی کۆریای باشورە وە بەیەکێک لەشارە هەرە سەلامەتەکان دادەنرێت لەسەر ڕوی زەوی.


7. Zurich

لە وڵاتی سویسرایە هەرچەندە سویسرا وەك وڵات بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کەڕێژەی تاوان تێیدا زۆر نزمە زیوریخیش بەیەکێک لەهەرە شارە باشەکانی ئەو وڵاتە دادەنریت.


8. Taipei

تایپی پایتەختی وڵاتی تایوانە یەکێکی ترە لە هەرە شارە سەلامەتەکان لە جیهاندا.


9. Tokyo

دووەم شاری ژاپۆنە لە لیستەکەدا ناسراوە بە یەکێک لە گەورەترین پایتەختەکونی جیهان وە بەیەکێک لە شارە هەرە سەلامەتەکان دادەنرێت بۆ ژیان.


10. Ottawa

کۆتا شارە لەلیستەکەدا کە شارێکی نایابە لە وڵاتی کەنەدا وە لە ڕوی سەلامەتییەوە بەیەکێک شارە نایابەکان دادەنرێت.

 

سەرچاوە: - QS Top Universities

                                                                                            فەرهاد عزیز احمد





 2016-01-05
 4251