سیمینارێک بەناونیشانی گرێی دەروونی پێشکەشکرا



سیمینارێک بەناونیشانی گرێی دەروونی پێشکەشکرا

 Kosar Othman ([email protected])

 لەدرێژەی زنجیرەیەک لەسیمینارە زانستیەکانی سکۆڵی پەروەردەی بنەڕەتی، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ٥/١/٢٠١٦ پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی مامۆستا لەبەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژ سێمینارێکی بەناونیشانی گرێی دەروونی لەهۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد.

لەمیانی سیمینارەکەدا بەڕێزیان تیشکیان خستەسەر پێناسە و جۆر و حاڵەت و هۆکار و چارەسەرەکانی گرێی دەرونی.

پوختەیەک دەربارەى سێمینارەکە:

گرێی دەرونی حاڵەتێکی نەستیە ، مرۆڤ پەی و درک بە پاڵنەر و سەرچاوەکانی ناکات ، بە داینەمۆ و ڕێکخەری زۆرێک لەهەڵسوکەوتەکان و بیروبۆچوونی هەڵە و دژواری تاک دادەنرێت و لە ئەنجامی ڕودانی کارەساتی دڵتەزێن و شارەزایی و کۆبونەوەى کۆمەڵێک پاڵنەر و هەڵچوونی جیا کە ئاوێتەی یەکتری دەبن وەک خەم وخەفەت و ترس و دڵەڕاوکێ و سوکایەتیپێکردن و بێبەشبوون و گرژیەوە دروست دەبێت.

هۆکارەکانی دروستبوونی گرێی دەرونی بریتین لە ( نازداری منداڵ بەهۆی خراپ پەروەردەکردنی ، سوکایەتیپێکردن ، لێدان و توندوتیژی بەردەوام و توانجلێدان و ناوناتۆرەى خراپ ، سیفاتی ناشرین خستنەپاڵ ، نەبونی دادگەرى کۆمەڵایەتی ...هتد)

گرێی دەرونی زۆر جۆری هەیە وەک ، گرێی دڵەڕاوکێ ، گرێی قابیل ، گرێی هەست بەکەمیکردن و

گرێی ئۆدیب و ئەلکترا و گرێی هەست بەگوناهکردن





 2016-01-07
 2094