کێشەی خاک لە کوردستان کرایە ۆرکشۆپێک



کێشەی خاک لە کوردستان کرایە ۆرکشۆپێک

 Kosar Othman ([email protected])

 لە درێژەی چالاکیە زانستیەکانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی-فاکەڵتی ئەندازیاری-زانکۆی سلێمانی دا، ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٥-١-٢٠١٦ لە هۆڵی سیمینارەکانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی بە هاوبەشی لەگەڵ (گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان) ۆرکشۆپێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (هەندێک کێشەی خاک لە کۆردستان دا) بەڕێوەبرا

لەو ۆرکشۆپەدا ژمارەیەکی بەرفراوان لەمامۆستایانی زانکۆ، ئەندازیارانی کەرتی گشتی و تایبەت ئامادەیبوون.

لە دەستپێک دا بەڕیز (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاسۆ ڕ‌ووف مجید) ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری لە وتەیەک دا دەستخۆشی لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد بۆ هاوبەشیکردنیان لە چالاکیەکانی بەش و سوپاسی "گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان"ی کرد و هەرەوەها تیشکی خستە سەر سێ ڕۆڵی سەرەکی زانکۆ کە دەتوانرێت ئەنجامی بدەن:

یەکەم ؛ وانەوتنەوە و پەرەردەکردنی کادر بۆ بازاڕی کار کە خۆی لەپرۆگرامی خوێندنی سەرەتای زانکۆی دەبینێتەوە.

دووەم؛ هێنانی کیشەکانی کۆمەڵگا بۆ ناو زانکۆ و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان کە خۆی لە پڕۆسەی توێژینەوەی زانستی دا دەبینێتەوە و بەتایبەت لەچوارچێوەی پڕۆژەی توێژینەوەی زانستی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) .

سێیەم: دروستکردنی پەیوەندی بەردەوام و بەستنەوەی زانکۆ بە کەرتی گشتی و تایبەت لەڕێگەی چالاکیە جۆربەجۆرەکانی وەک ۆرکشۆپ و سێمینار بەمەبەستی بەخشینی زانیاری و گفتوگۆ کردن لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان.

لەم ۆرکشۆپەدا، پێنج سیمینار بە شێوەی زنجیرەی لەسەر هەندێ کێشەی خاک لەلایەن مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری پشکەشکران.

سێمیناری یەکەم و دووەم پێشکەش کرا لە لایەن بەڕیز ( د.کمال آحمد رشید) یاریدەدەری راگر و مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە دوو سیمینار دا لە ژێر ناونیشانەکانی:

Important Points in Soil Investigation

Modulus of Sub-grade Reaction (K-Value)

پێشکەشکار تیشکی خستە سەر چۆنیەتی ئەنجام دانی پشکنینی خاک بۆ پڕۆژە ئەندازیارییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لەسەلامەتی و ئابووری دیزاینی بناغەی پڕۆژەکان. هەروەها هانی ئەندازیاران و دیزاینەرانی دا بە گرنگیدان بەسەرجەم بابەتەکانی ناو ڕاپۆرتی پشکنینی خاک.

لە سیمیناری دووەمدا، ئاشناکردنی ئەندازیاران بوو بەجیاوازی کردن لە نێوان توانای بەرگەگرتنی خاک بە دەربڕینی پارامیتەری.  (K-Value)

سێمیناری سێیەم لەلایەن بەڕیز (د.آحمد صاڵح محمد) مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە ژێر ناونیشانی :

What is the Global Soil Problem? It is  پیشکەشکرا.Expansive Soil.

پێشکەشکار ڕوونیکردەوە گرفتی هەڵئاوسانی خاکی بناغە بە بەرکەوتنی ئاو بەتایبەت لە وەرزی زستان وبارانبارین دا و چونەوەیەکی خاکی بناغە لەوەرزی هاوین و گەرما دا کە دەبێتە هۆی دروستبوونی درز لەپڕۆژە ئەندازیارییەکان بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی کە کێشیان کەمترە وەک (ڕێگاوبان، خانووی ماڵان، باڵەخانەی نزم ...هتد). هەروەها باسی لەچۆنیەتی دەستنیشانکردنی ئەو جۆرە خاکانەکرد کە ئەم گرفتەیان تیادایە لەلایەن ئەندازیاران و دیزاینەرانەوە پێش دەستکردن بە دروستکردنی پڕۆژەکان پشتبەست بە ڕاپۆرتی پشکنینی خاک.

سیمیناری چوارەم لەلایەن (د.نیهاد بهاالدین بابان) سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی ئاودێری و مامۆستای فاکەڵتی پێشکەشکرا، لەژێر ناونیشانی:

Stabilization of Expansive Soil: Common Methods and Materials

 پێشکەشکار درێژەی دا بە باسی گرفتی هەڵئاوسان و چونەوەیەکی خاکی بناغەی پڕۆژە ئەندازیارییەکان و ژەمارەیەک ڕێگە چارەی میکانیکی و کیمیایی خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە جیهانیە کە لەخاکی زۆرێک لەناوچە جیاجیاکانی کوردستانیش دا بوونی هەیە، هەرەها باسی لەژمارەیەک کەرەستەی بیناسازی کرد کە دەکرێ بەکاربهێنرێ لەپرۆسەی چاکسازی خاکی بناغە.

سێمیناری پێنجەم لەلایەن بەڕێز (د.یونس مصطفی علی) مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی پێشکەشکرا لەژێر ناونیشانی:

How to Design Footing on Expansive Clay?

پێشکەشکار باسی لە چۆنیەتی دیزاینی بناغەی پڕۆژەکان کرد لەسەر ئەو خاکانەی گرفتی هەڵئاوسان و چونەویەکیان تیادا بە گرنگیدان بەشێوازی دتیەیڵی شیشی بناغەو بەرئەنجامی پۆزەتیفی دیزاینێکی خستەڕوو لە کەیسێکی ناو کوردستان دا. هەرەها گرنگی دان بەگرتنەبەری ڕێگایەک کەمەودایەک بدرێ لەبەشی ژێرەوەی بناغەکە بۆ ناکاریگەر بوونەوەی ئەم گرفتەو دروست نەبوونی هێزی شاوڵی خاک بە ئاراستە سەرەوە لە سەر بناغەکە.

لە کۆتایی دا هەلی پرسیار و وەڵام ڕەخسێنراو ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ ئەم چالاکیانە پرسیار و پێشنیار و گفتووگۆ ئەنجامدرا. شیانی ئاماژەبۆکردنە وەک سەرجەم ۆرکشۆپەکانی تری

 وەک دیاری پێشکەش کرا بە بەشداربووان.بەش،مانیۆڵ و سیدی ۆورکشۆپەکە

 

 

 





 2016-01-07
 1632