کۆلێژی پزیشکی ڤێترنه‌ری لەلایەن ئەمریکاوە ناسێنرا
Kosar Othman ([email protected])کۆلیژی پزیشكی ڤێترنه‌ری له‌زانكۆی سلێمانی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بۆ خوێندنی زانستی پزیشكی ڤێترنه‌ری له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ڤێترنه‌ری ئه‌مریكییه‌وه “American Veterinary Medical Association AVMA ”
به‌فه‌رمی ناسێنراو ناوی له‌لیستی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا هاتووه "AVMA – listed Veterinary College of the world"
ڕاگرایەتی کۆلیژی پزیشکی ڤێترنه‌ری باس لەوە دەکەن کەڕۆژی (30/12/2015) له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه نێوده‌وڵتییه‌كانی زانكۆوه پێیان راگه‌یاندین كه‌كۆلێژی پزیشكی ڤێترنه‌ری له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ڤێترنه‌ری ئه‌مریكییه‌وه بەفەرمی ناسێنراوە، به‌مه‌ش ده‌رچووانی كۆلێژه‌كه بڕوانامه‌كه‌یان (BVMS) باوه‌ڕپێكراوه و ده‌توانن له‌وڵاتی ئه‌مریكا وه‌ك پزیشكێكی ڤێترنه‌ری كاربكه‌ن له‌پسپۆڕی خۆیاندا.
به‌م ده‌ستكه‌وته زانستییه‌ش ڕاگرایەتی کۆلێژ پیرۆزبایی له‌مۆستایان و خوێندكاران و ده‌رچووانی كۆلێژی پزیشكی ڤێترنه‌ری زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ن و زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ پاڵپشتی به‌رده‌وامیان.
2016-01-07
1501