ئەنجامی پێشبڕکێی پرۆفایلی مامۆستایان



ئەنجامی پێشبڕکێی پرۆفایلی مامۆستایان

 zanyar (web.media@univsul.edu.iq)

دوابەدوای ئاگادارکردنەوەی مامۆستایان بۆناردنی (profile) ی خۆیان بۆ ئەنجامدانی پێشبڕكێ و هەڵبژاردنی باشترین ٢٥ (profile) لە بەرواری ٢٠١٥/١١/٨ لە ڕێگەی وێبسایتی زانکۆ وە. کە زیاتر لە ٧٠ مامۆستا (profile) کانیان نارد بۆ هەڵسەنگاندن. پاش وردبینیکردن و هەڵسەنگاندێکی زانستیانە، باشترین ٢٥ (profile) هەڵبژێردرا و دواتر لەلایە سەرۆکایەتی زانکۆ وە سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو ژمارە مامۆستایە کرا کە لە ڕیزبەندی باشترین ٢٥ (profile) دا بوون.

مامۆستایان دەتوانن نمرەی هەڵسەنگاندنەکە لە نوسراوی سوپاسنامەکەدا ببینن و ریزبەندییەکە بە باشترین دەست پێدەکات، وە تانها ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە بەشداریان لە پێشبڕکێکەدا کردووە.


 





 2016-02-01
 1891