گواستنەوەی راژە
Amanj Qadir ([email protected])زانکۆی سلێمانی پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی (٦) فەرمانبەری دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم هەیە، بۆ ئەوانەی بڕوانامەی خوێندنیان بەدەستهێنابێت لە یەکێک لە زانکۆکانی (ئۆروپی ، ئەمریکی، ئوستراڵی) کە خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزی بێت، یاخود دەرچوی ئینگلیزی یان وەرگێڕان بێت لە یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان و عێراق لە، (کوردی بۆ ئینگلیزی/ئینگلیزی بۆ کوردی)، یان دەرچوی زانکۆ ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان بێت کە خوێندن تێیدا بە ئینگلیزی بێت.
ئەمەش بۆ زیاتر ناساندنی هەواڵ و کار و چالاکییەکانی زانکۆی سلیمانی بە زانکۆکانی جیهان لە رێگەی وێب سایت و پەیجی زانکۆکەمان.
هەرکەسێک ئارەزوو مەندە داوای گواستنەوە بکات بۆ زانکۆی سلێمانی و ئەم مەرجانەی تێدایە، دەتوانێت پەیوەندی بکات بە سەرۆکایەتی زانکۆی سلیمانی/بەڕێوبەرایەتی میلاکات بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لەگەڵ رەزامەندی لایەنی پەیوەندیداری خۆی بۆ گواستنەوەکەی.
داواکاری فەرمانگەی پەیوەندیدار و فەرمانە وەزاریەکان هاوپێچە لەم لینکانەی خوارەوەدا:
.زانکۆی سلێمانی/ بەرێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری
2016-02-07
5268