سبەی مووچەی زانکۆی سلێمانی دابەش دەکرێت
سبەی دووشەممە 15ی شوباتی 2016 موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت، وتەبێژی فەرمی زانکۆی سلێمانیش داوا لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکات سبەینێ سەردانی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
فەرەیدون عارف، وتەبێژی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاند سبەی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت و داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دەکەین لە گەڵ ئەوەی بەشێکیان بایکۆتیان کردووە دەوام بکەن و دەتوانن سبەینێ سەردانی زانکۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.
2016-02-14
16663