كەمپینێك بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران پێكهێنرا
(Zanyar) [email protected]به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی خوێندكارانی كه‌مده‌رامه‌ت، ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییان بۆ خوێندنكاران راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه د. به‌سمه محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیای كهمپينی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ خوێندكاران ئه‌مڕۆ 16-2-2016، بەماڵپەڕی فەرمی زانكۆی سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌م كه‌مپینه له‌لایه‌ن كۆلێژی بازرگانی زانكۆی سلێمانییه‌وه ئه‌نجامدراوه، بیرۆكه‌كه‌ی له لایه‌ن چه‌ند خوێندكارێكه‌وه بووه، كه خۆیان له به‌شه ناوخۆییه‌كانن و هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و قورسبوونی گوزه‌رانی هاووڵاتیان به‌گشتی چه‌ندین چیرۆكی ناخۆشیان بینوه‌و بیستووه، سه‌باره‌ت به بارودۆخه خراپه‌ی خه‌ڵك كه به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌وه رووبه‌ڕوومان بۆته‌وه، هه‌موولایه‌كیش ده‌زانین ئه‌م قه‌یرانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندكاران دروستكردوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بڕیاریاندا كه‌مپینێك بكه‌ن دواتر هاتن داوای هاوكارییان له من و چه‌ند مامۆستایه‌كی تری زانكۆی سلێمانی كرد كه هاوكارییان بكه‌ین له كه‌مپینه‌كه‌دا، دواتر به‌هه‌وڵی هه‌ردوولا ئه‌م كه‌مپینه‌مان راگه‌یاند.
وتیشی: ئه‌م كه‌مپینه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژه، له 8/2/2016 وه بۆ 18/2/2016، ده‌بێت، واته پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو دواین رۆژی كه‌مپینه‌كه ده‌بێت، رۆژنه له‌سه‌عات 10 ی به‌یانییه‌وه تاكو 9 ی شه‌و له ته‌نیشت بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری خێمهیهكمان هه‌ڵداوه و ئه‌و شوێنه‌شمان وه‌ك شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه‌كان دیاريكردوه .
د. به‌سمه راشیگه‌یاند: له‌باره‌ی كۆمه‌كه‌كانی ئه‌م كه‌مپینه دوو جۆر هاوكاری له خێرخوازان وه‌رده‌گرین، یه‌كه‌میان خۆراكه كه‌ئه‌ویش خۆی له خۆراكی وشكه‌دا ده‌بینێته‌وه وه‌كو(برنج و شهكرو رۆن و نیسك و نۆك) و ئه‌و جۆره خۆراكانه‌ی كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی باش ده‌مێنێته‌وه‌و هیچی لێ نایه‌ت تاكو كۆتایی به بایكۆتی ده‌وامی زانكۆ دێت و بتوانین به‌سه‌ر خوێندكارانی كه‌مده‌رامه‌تدا له به‌شه ناوخۆییه‌كاندا دابه‌ش بكه‌ین، هه‌روه‌ها به‌شێكی تری بریتییه له پاره كه‌ئێمه خۆمان ئامارێكمان لایه سه‌باره‌ت به‌و خوێندكارانه‌ی كه بارودۆخیان زۆر خراپه، ئێمه پێشتریش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی خۆمانه‌وه ئه‌و خوێندكارانهمان هه‌ڵبژاردوه كه بارودۆخیان زۆر خراپه، ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌دا دابه‌شده‌كه‌ین .
وتیشی: خۆشبه‌ختانه تائێستا خه‌ڵكانێكی زۆر هاتوون به‌هانامانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه خۆمان پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، به‌و شێوه‌یه خه‌ڵك بێت و هاوكاری كه‌مپینه‌كه‌مان بكات، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه‌و شۆفێری ته‌كسی..هتد، و چه‌ند خه‌ڵكی تر له‌و چین و توێژانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كه له ئێستادا خۆیان پێویستیان به هاوكاریكردن هه‌یه هاتوون بۆ هاوكاریكردنی كه‌مپینه‌كه، چونكه ئه‌مه به‌راستی كه‌مپینێكه بۆ خوێندكاران كه‌شتێكی زۆر مرۆڤایه‌تییه‌و ئێمه‌ش كه‌مپینه‌كه‌مان بێ لایه‌ن و سه‌ربه هیچ لایه‌نێكی دیاریكرداو نییه.
هه‌روه‌ها د. به‌سمه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌مپینه‌كه دوو رۆژی ماوه رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌عات 9 ی شه‌و ته‌واو ده‌بێت، هیوادارم سه‌رمایه‌داران و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له خۆیان راده‌بینن و له توانایاندا هه‌یه، هاوكاری خوێندكاران بكه‌ن و دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له ده‌ستێكی ئه‌میندایه، ئێمه رۆژێك دوای ته‌واو بوونی كه‌مپینه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستین و به ئاگاداری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هه‌موو لایه‌ك بڕی پاری كۆكراوه‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌كه‌كانی تر ئاشكراده‌كه‌ین و به ئامانه‌ته‌وه ده‌یگه‌یه‌نینه ده‌ست ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه پێویستیان پێیه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له كه‌مپینه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن خۆبه‌خشن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ قازانجێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، ته‌نها دڵسۆزی و خزمه‌تكردنی خوێندكاران نه‌بێت، كه هه‌موویان كوڕ و كچ و خوشك و برای خۆمانن و پێویسته هاوكارییان بكه‌ین تاكو به‌رده‌وامبن له خوێندن.
ئامادەكردن: زانیار مه‌جید




2016-02-16
7054