په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سلێمانی به‌بۆنه‌ی (8 ی مارس) رۆژی جیهانی ژنان
Amanj Qadir ([email protected]) سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سلێمانی به‌بۆنه‌ی (8 ی مارس) رۆژی جیهانی ژنان، گه‌رمترین و جوانترین چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ژنانی جیهان به‌گشتی و ژنانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌کات.
هه‌ر له‌م یاده‌دا رێز‌و خۆشه‌ویستی و پیرۆزبایی تایبه‌ت بۆ دایک و هاوسه‌رو کچی شه‌هیده نه‌مره‌کانی کوردستان و ژنانی پێشمه‌رگه‌و ژنانی گه‌ریلاو ته‌واوی ژنانی خه‌باتگێڕی کوردستان ده‌نێرین، که هه‌میشه‌و به‌شێوه‌یه‌کی قاره‌مانانه هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌باتی باوک و براو هاوسه‌ره‌کانیان بوون و له هه‌ر قۆناغێکدا رۆڵی کاریگه‌رو به‌رچاویان هه‌بووه .
به‌بڕوای ئێمه ژنانی کوردستان وه‌ک ژنانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو ده‌توانن له کۆمه‌ڵگادا رۆڵی کاراو کاریگه‌ریان هه‌بێت. له‌و باره‌یه‌وه ئێمه شاهیدی توانا‌و سه‌لیقه‌و کارامه‌یی ژنانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری زانکۆمانین، که جێده‌ستیان دیاره‌و توانیویانه کارامه‌یی و لێهاتوویی خۆیان بسه‌لمێنن
له‌کۆتاییدا هیواخوازین ره‌وتی یه‌کسانیخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان و خه‌باتی مه‌ده‌نییانه‌یان له‌پێناو دنیایه‌کی باشتر، روو له گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر بێت و به‌شدارییان له سێکته‌ره جیاوازه‌کاندا به ئاستێکی باڵا بگات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی
٨/ مارس/ ٢٠١٦
2016-03-08
7195