دەستپێکی کارەکانی بەشی ڕاهینانی سەلامەتی وەک بەشێک لە سەنتەری توێژینەوەو پەرەپێدان لە زانکۆمان زانکۆی دایکەوە دەستیپێکردەوە .
بەسەرپەرشتی ڕاگرایەتی سەنتەری توێژینەوەو لێپرسراوی هۆبەی ڕاهێنانی سەلامەتی یەکەمین خولی ڕاهێنان بۆ لێپرسراوی تاقیگەکان لە کۆلیجە زانستیەکان بەڕێوەچوو لە دوو ڕۆژی ٧،٨ ی ئابی ٢٠٢٤ لێپرسراوی تاقیگەکانی هەردوو کۆلیجی پزیشکی و پزیشکی دەرمانسازی بەشدار بوون لە خولی ڕاهێنانی هەڵسەنگاندنی مەترسی ئاسایشی کیمیاوی و بەڕێوەبردنی مادە کیمیاویەکان لە تاقیگە زانستیەکاندا. ٣٧ بەشدار بوو لەم خولە دوو ڕۆژیەدا بەشدار بون پاش هەڵسەنگاندنیان بڕوانامەی بەشدار بونیان پێبەخشرا. خولەکە لە لایەن بەڕێز پ.ی.د. دیاری ابراهیم توفیق ل. سەنتەری ڕاهێنانی سەلامەتیەوە بەرنامەی بۆ دانرابوو بە هاوکاری هەردوو بەڕێزان م.هێمن حسن و م.هەنار قادر حسن وانەکانیان پێشکەش بە بەشدار بوان کرد.
شایەنی باسە ئەم خولە بەردەوامی دەبێت بۆ سەرپەرشتیاری تاقیگەکان و لێپرسراوی گەنجینەلەو کۆلیجانەی کە مادە کیمیاییەکان بەکار دەهێنن لا تاقیگەکانیانداو لە کۆگاکانیا دا .