ڕۆژی 28-10-2024، بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز پرۆفیسۆر د.شوان كەمال رەشید سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دەستە و تاوتوێ و پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش و كاری زانستی و كاركردن لەسەر پرۆژەی زانستی، بەڕێزان پرۆفیسۆر د.شجاعەدین بەكر عەزیز ڕاگڕی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانكۆی سلێمانی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئومێد محەمەد مستەفا سەردانی بەڕێزیان کرد.