ڕاوندی دوەمی خولی ڕاهێنان بۆ سەرپەرشتیاری تاقیگەزانستیەکان کە بەردەوام مادە کیمیاویەکان بەکاردەهێنن لە تاقیگەکانیاندا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتی سەنتەری توێژینەوەو پەرەپێدان و لێپرسراوی سەنتەری ڕاهێنانی سەلامەتی پ.د.دیاری بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو لە دوو ڕۆژی ١٥و ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤…… لێپرسراوی تاقیگەکانی هەردوو کۆلیجی زانست و پەروەردە بەشدار بوون لە خولی ڕاهێنانی هەڵسەنگاندنی مەترسی ئاسایشی کیمیاوی و بەڕێوەبردنی مادە کیمیاویەکان لە تاقیگە زانستیەکاندا. ٣٠ بەشدار بوو لەم خولە دوو ڕۆژیەدا بەشدار بون پاش هەڵسەنگاندنیان بڕوانامەی بەشدار بونیان پێبەخشرا. خولەکە لە لایەن بەڕێز پ.ی.د. دیاری ابراهیم توفیق ل. سەنتەری ڕاهێنانی سەلامەتیەوە بەرنامەی بۆ دانرابوو بە هاوکاری هەردوو ڕاهێنەر بەڕێزان م.هێمن حسن و م.هەنار قادر حسن وانەکانیان پێشکەش بە بەشدار بوان کرد.