زانکۆی سلێمانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی تایبەت سەردانی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ دەکات
کە پێکهاتبوو لەبەڕێزان (پ.ی.د. عبدالفتاح هەورامی و پ.ی.د. کوێستان علی وپ.ی.د.محمدخانی و مامۆستا نەژاد محمد سەردانی هەردوو بەشی ناوخۆیی (کوران و کجان )یان کرد.
مەبەست لەسەردانەکە دەستپێکردنی پڕۆژیەکی تایبەت ودرێژخایەنە بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی کە بریتی دەبێت لە زنجیرەیەک سیمیناری هۆشیاری وخولی ڕاهێنانی کارامییەکانی ژیان وەکو پێویستیەکی سەردەم لەپێناو ژیانێکی باشتر .
لەسەردانەکەدا بەڕێز دکتۆر محمدخانی دوو سیمیناری بۆ هەردوو بەشە ناوخۆییەکان ئەنجامدا کە جێگەی پێزانین وخۆشحاڵی تەواو خوێندکاران وئامادەبووان بوو.