تێڕوانینێکی گشتی بۆ مێژووی کۆلێژەکەمان و بەشەکانی
کۆلێژی ئەندازیاری (CoE) یەکێک بوو لەو سێ کۆلێژەی، کە لەگەڵ دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ کرایەوە، کۆلێژەکەمان بە بەشی ئەندازیاریی شارستانی دەستیپێکرد، کە ٤٤ خوێندکاری بۆ ساڵی یەکەمی خوێندنی (١٩٦٨-١٩٦٩) وەرگرت. لە ساڵی (١٩٧٣ – ١٩٧٤) بەشی ئەندازیاریی کارەبا کرایەوە بۆ کۆلێژەکەمان بە وەرگرتنی ٣٠ خوێندکار. یەکەم پۆلی دەرچووی بەکالۆریۆس لە ساڵی (١٩٧١-١٩٧٢) بوو. ژمارەی خوێندکاران بە درێژایی ساڵانی دواتر، بە شێوەیەکی بەردەوام لە زیادبووندا بوو. تا ساڵی ١٩٨١، ١٤٥١ خوێندکاری بەکالۆریۆس لە کۆلێژەکەمان دەرچوون، لەو ساڵەدا زانکۆی سلێمانی داخراو گوێزرایەوە بۆ شاری هەولێر بۆ (زانکۆی سەلاحەدین).
دوای ئەوەی لە ساڵی (١٩٩٢) زانکۆی سلێمانی لە شاری سلێمانی دامەزرایەوە، کۆلێژی ئەندازیارییش لە (ئەیلوولی ١٩٩٥) بە بەشی ئاودێری (سەرچاوەکانی ئاو) کرایەوە.
ساڵی (١٩٩٦-١٩٩٧)بەشی بیناسازیی بینا کرایەوە، ساڵی (١٩٩٩-٢٠٠٠) بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی و ساڵی (٢٠٠٤-٢٠٠٥) بەشی ئەندازیاریی کارەبا کرایەوە. لە نێوان ساڵانی (١٩٩٥ بۆ ٢٠٢١)دا (٤٧٤٨) ئەندازیار بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێژی ئەندازیاری دەرچوون بە ڕێژەی لە سەدا ٥٥% نێر بۆ ٤٥% مێ.