دەرچووان
ڕۆڵی دەرچووانی پێشوو
خوێندکارانی پێشوومان بەشێکی سەرەکین لە زانکۆکەمان. ئەوان لە دامەزراوەکەمان خوێندنیان تەواو کردووە و لە ژیانی تایبەتی و پیشەییی خۆیاندا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە. خوێندکارانی پێشوومان نوێنەرایەتیی ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی زانکۆکەمان دەکەن و شانازی دەکەین کە بەشێکین لە چیرۆکی یەکتر. ئەوان سەرچاوەیەکی زۆر بەنرخن بۆ خوێندکارەکانی ئێستامان و دەرچووانی ئەم ساڵانای دواییی زانکۆکەمان، ئەوەش لەڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاهێنەرایەتی، دەرفەتی درووستکردنی تۆڕی پەیوەندی، هەروەها پشتگیریکردن بۆ دۆزینەوەی کار و بنیادنانی پیشە.
خوێندکارانی پێشوومان بەخشەرێکی گرنگیشن بۆ دامەزراوەکەمان، پاڵپشتیی دارایی بۆ زەمالەکانی خوێندن لە دەرەوە و پڕۆژەکانی توێژینەوە و دەستپێشخەرییەکانی دیکە دابین دەکەن و ئەوانەش سوود بە خوێندکارەکانمان و کۆمەڵگەش دەگەیەنن. ئێمە سوپاسگوزارین بۆ پشتگیریی بەردەوامی خوێندکارانی پێشوومان و دەمانەوێت ئەو پەیوەندییەی نێوانمان هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە و پێکەوە کار بکەین بۆ داڕشتنی داهاتووی زانکۆکەمان.
هەواڵ و چالاکیی دەربارەی خوێندکارانی پێشوو
