زانکۆی سلێمانی

دڵنیایى جۆریى

کوالیتیی باشتر بۆ دەرئەنجامێکی باشتر

بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و سەرپەرشتیکردن و باشترکردنی پرۆسەی خوێندن و دڵنیابوون لە کاریگەریی پرۆسەکە، زانکۆی سلێمانی ستانداردەکانی دڵنیاییی جۆریی وانەوتنەوە (TQA) جێبەجێ دەکات.هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیاییی جۆری سەرکەوتوو بووە لە باشترکردنی پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی توانای ئەکادیمیی خوێندکاران و بەرزکردنەوەی توانای وانەوتنەوە لە کۆلێجەکانی زانکۆی سلێماندا. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە، بەڕێوەبەرایەتییەکە میکانیزمی جۆراوجۆر بەکار دەهێنێت، هەر وەک ئەوەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و داکۆکیکارانی تری دڵنیاییی جۆرییەوە پێشنیار کراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بە پلەی یەکەم گرنگی بە باشترکردنی کوالیتیی خوێندن و ئەزموونی فێربوونی خوێندکاران و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان ستافی وانەبێژ و خوێندکاران دەدات. دەستپێشخەرییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەلایەن خوێندکارانەوە پێشوازییەکی باشیان لێ کراوە و بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە جۆشوخرۆشەوە، ئەوەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتیی ئەو خوێندنەی لەلایەن زانکۆی سلێمانییەوە پێشکەش بە خوێندکاران دەکرێت.

کوالیتیی وانەوتنەوە و فێربوون
ئەرکەکانی فەرمانگەی دڵنیاییی جۆری
پێداچوونەوە بە کۆرسدا

ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆریى

هەڵسەنگاندنی بابەتەکان
هەڵسەنگاندنی خوێندکاران و هەڵسەنگاندنی دەرەکی
هەگبەی مامۆستا
وێبسایتی دڵنیایی جۆری