پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی ووڵاتانی عەرەبی
لەشاری سلێمانی بەڕێووە دەچێت …
شاری سلێمانی میوانداریەتی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی ووڵاتانی عەرەبی دەکات لە ڕۆژانی (٧/٢٨ تا ٨/٤ / ۲٠۲۳ ) بە بەشداری ووڵاتانی (عێراق، سعودیە، بەحرەین، قەتەر، تونس،جەزائیر، میسر، سودان، لوبنان، ئەردەن، فەڵەستین، یەمەن)بۆ هەموو ئاستە تەمنیەکانی کوڕان و کچان لە هۆڵەکانی (سپۆرت سەنتەر) لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت ، بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق ئامادەکاریەکانی تەواو کردووە، بەهیوای بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بۆ هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق ، کەچەندین یاریزانی کورد نوێنەرایەتی هەڵبژادەی تۆپی سەرمێزی عێراق دەکەن لەپاڵەوانیەتیەکەدا …