زانکۆی سلێمانی

فیدباکى خوێندکاران

گرنگیی وەرگرتنی فیدباکی خوێندکاران

مەبەست لە فیدباکی خوێندکاران پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیارییە لە خوێندکاران لەسەر ئەزموونی خوێندنیان لە زانکۆی سلێمانی. دەکرێت ئەو زانیارییانە کوالیتیی خوێندن باشتر بکەن و یارمەتی مامۆستایان و کۆلێج و زانکۆ بدەن بۆ دەرکردنی بڕیار باشتر.

لە زانکۆی سلێمانی فیدباکی خوێندکاران بە گرنگ تەماشا دەکرێت و وەک ڕێبەرێک دەبینرێت کە خزمەت بە هەڵسەنگاندنی گشتیی سیستەمی پەروەردە دەکات. جگە لە هەڵسەنگاندنی دەرەکی، تێبینیی خوێندکارەکانمان ڕێنماییەکن بۆ بەهێزکردنی ئەو پایانەی زانکۆ لەسەریان وەستاوە، کە ئەوانیش ئەدای مامۆستایان، ناوەڕۆک و پێکهاتەی کۆرسەکان، خزمەتگوزارییەکانی ناو کەمپی زانکۆ و خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان.

زانکۆ لەڕێگەی پرسیارنامەیەکی ئۆنلاینەوە فیدباکی خوێندکاران وەردەگرێت و خوێندکاران دەتوانن لە کۆتاییی وەرزی خوێندندا لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە پرسیارنامەکە ببینن و پڕی بکەنەوە.

وێبسایتی کاروباری خوێندکاران

چۆن سوود لە سەرنجەکانی خوێندکاران وەردەگرین؟

فیدباکی خوێندکاران لە چەندین ڕووەوە یارمەتیمان دەدات. لەڕێگەی گوێگرتن لە خوێندکارەکانمان و بەکارهێنانی فیدباکەکانیانەوە بۆ بڕیاری باشتر، دەتوانین کوالیتیی خوێندن بەرز بکەینەوە و بەشداریی و مانەوەی خوێندکاران لە زانکۆکەماندا باشتر بکەین.
 
  • دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی پێویستە باشتر بکرێن.
  • بەرزکردنەوەی بەشداریی خوێندکاران.
  • پشتگیریکردن لە بڕیاردان لەسەر بنەمای بەڵگە.
  • باشترکردنی ڕێژەی مانەوە و دەرچوونی خوێندکاران لە زانکۆ.